پیاوێكی ئیفلیج بەهۆی ڕۆبۆتێكەوە دەتوانێت پەلەكانی بجوڵینێت

تەندروستی

07/10/2019‌ 477 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژەرەوانی فەرەنسی لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەیان بەوەدا، كە پیاوێكی ئیفلیج بوو دوای تاقیكردنەوەی جلوبەرگێكی تەكنەلۆژی توانی هەرچوار پەلەكەی بجوڵێنێت لەڕێگەی كۆنترۆڵكردنی مێشكییەوە.

تیاولتی تەمەن ٣٠ ساڵ ئاماژەی بەوەدا هەنگاوە سەرەتاییەكانی لەناو جلوبەرگە ئەلكترۆنییەكە وەك ئەو هەستە وایە، یەكەم كەس بیت هەنگاو بنێیت لەسەر مانگ.

جوڵاكانی ئەو پیاوە لەناو جلوبەرگەكەدا بەتایبەتی پیاسەكردنەكەی تەنیا لە تاقیگەكەدا تاقیكرداوەتەوە، بەڵام توێژەرەوان ئاماژەیان بەوەدا ئەم هەنگاوە دەكرێت ڕۆژێك كوالێتی ژیانیان بەروپێشەوە ببات و سوودی لێوەربگرن.

چۆن كار دەكات؟
تیباولت پێویستی بە نەشتەرگەری بوو بۆ ئەوەی دوو ئامێر لەسەر ڕووی مێشكی دابنرێت، ئەو بەشانەی مێشك داپۆشێت كە بەرپسن لە ڕۆشتن.

٦٤ جەمسەری كاربایی لەسەر هەر ئامێرێكیان هەموو بۆ خوێندنەوەی چالاكیەكانی مێشك و ڕێنمایەكان لەسەر كۆپیتەرێك پیشان دەدران.

بەرنامە ئاڵۆزەكەی ناو كۆمیتەرەكە شەپۆلەكانی مێشك دەخوێنێتەوە و دەیانگۆرێت بۆ ڕێنمایەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی جلە ئەلكترۆنیە ڕۆبۆتەكە.

تیباولت دەبێت بڕواتە نێو پەیكەرە ئالیەكەوە، كاتێك بیر لەڕۆشتن دەكاتەوە ئەوا ڕۆبۆتەكە زنجیرەیەك هەنگاو دەنێت ڕۆبۆتەكە كاتێك قاچەكانی دەبات بۆ پێشەوە.

هەروەها دەتوانێت كۆنترۆڵی قۆلەكانی بكات و جوڵەیان پێبكات بە دووری جیاوازدا، بەڵام دەبوو پەیكەرە ئەلكترۆنییەكە بە بنمیچەكەدا گیربكەن تاوەك تیباولت   بتوانێت بەتەواوی ڕابوەستێت، مانای وایە ئامێرەكە هێشتا ئامادەنیە لەدەرەوەی تاقیگەدا بەكاربهێنرێت.


وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل