بۆچی هەندێك خەڵك هەرچی بخۆن كێشیان زیاد ناكات و قەڵەو نابن؟

تەندروستی

07/10/2019‌ 3456 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەمیشە پێمان وتراوە بۆ ئەوەی كێش زیاد نەكات و قەڵەونەبیت، پێویستە بزانیت چ خواردنێك دەخۆیت و ڕاهێنانی لەگەڵدا دەكەیت.

بەڵام ئەی دەربارەی ئەوانەی بەئارەزووی خۆیان شت دەخۆن و بەهیچ جۆرێك كێش زیاد ناكەن چی دەڵیت؟

دەكرێت هۆكارەكان بەهۆی ئەم خاڵانەوە بێت:
شەوانە ٦-٨ كاتژمێر دەخەون.
پرۆفیسۆر لە تەندروستی دەمارەكانی دڵ لە زانكۆی وارویك فرانچیسكۆ كاپوكیو دەڵێت: ئەو كەسانەی كەمتر لە ٦ كاتژمێر بخەون بە بەردەوامی ئەوا كیشی جەستەیان زیاد ناكات و قەڵەو نابن.

بڕوای وایە، كە پەیوەندی نێوان دوو هۆرمۆن لێپتین، كە لەلایەن خانە قەلەوی و گریلین لەلایەن ڕیخۆڵەوە دروست دەبێت‌و دەبنەێتە زیادبوونی كێش.  

ئەم دوو هۆرمۆنە لەكاتی خەودا ڕێك دەخرێن بۆ ئەوەی لەكاتی برسیبووندا دەربدرێن.

ئەو كەسانە خواردنەوە كحولییەكان و گازییەكان بەكارناهێنن:
مانای وایە كێشیان بە بەكارهێنانی شەكر زیادناكەن.
ئەو كەسانە خواردن لەدەرەوە ناخۆن:

هەرچەند ئەو كەسانە زۆر خۆراك دەخۆن، بەڵام تەنیا ئەو خواردنانە دەخۆن لەماڵەوە دروست دەكرێت و خواردنە لە قتودراوەكان لێی دوور دەكەونەوە.

ئەو كەسانە خواردن بە پێیوە ناخۆن
مامۆستا لە بواری دەروناسی لە زانكۆی سورەی بەریتانیا جەین ئۆجێن ڕوونی دەكاتەوە، لە تازەترین توێژینەوەدا دەركەوتووە ئەو كەسانەی بەپێوە خۆراك دەخۆن وەك ئەوە وایە، كە دووجار نان بخۆن تەواو دەبن، چونكە وەك ژەمی خۆراك مامەڵەی لەگەڵدا ناكرێت، بەڵكو وەك خواردنی خێرای لێ دێت.

خواردنە بەركوڵەكان ناخۆن.
مانای وایە لەبەینی ژەمەكاندا خۆراكی دیكە ناخۆن و چاوەڕێی ژەمی سەرەكی دەكەن.

وەرگێڕان : ڕەوەند ئیسماعیل