ئاگاداری تەندروستی.. لەبەر چەند هۆكارێك شەوانە قژت مەشۆ

تەندروستی

08/10/2019‌ 843 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆرێك لە خانمان لەپێناو گێرانەوەی كات لەبەیانی رۆژی دواتر وایان پێباشە شەوانە قژیان بشۆن، بەڵام شارەزایانی بواری جوانكاری ڕێنمایی خانمان دەكەن بەوەی لەم كارە دووربكەونەوە لەبەر ئەوەی زیان بە قژ دەگەیەنێت.

بەپێی ئەوەی لەرۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیندیا"دا هاتووە لێرەدا سێ هۆكار باس دەكەین، كە ڕێگە دەگرن لەوەی شەوان قژ بشۆرێت:

خەوتن بە قژی شێدارەوە زیاتر ئاڵۆزی دەكات 
ئەگەر شەوان قژت بشۆی هەست بەنەخۆشی دەكەیت، ئەم هەستە وادەكات قژت لەباری ئاسایی زیاتر ئاڵۆز بكات ، ئەمەش وادەكات داهێنانی زۆر سەختتر ببێت و دەبێتە هۆی وەرینی زیاتری تاڵە مووەكان.

گەشەكردنی كەڕووەكان 
خەوتن بە قژی شێدارەوە گرفتگەلی تر بۆ قژ دروست دەكات  وەك درووستبوونی كڕێژ و كەڕوو، تووشبوون بە هەوكردن و قژ وەرین، لەبەر ئەوەی هەموو ئەو گرفتانە لەكەش و هەوای شێداردا درووست دەبن .

دروستبوونی گرێ لەتاڵە مووەكاندا 
مانەوەی قژ بەشێداری بەدرێژایی شەو، گرێی ئەوتۆ درووست دەكات، كە دواتر لەڕێگای داهێنانییەوە ناكرێتەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی