چۆنییەتی پاراستنی جگەر لەنەخۆشی‌و هێشتنەوەی بەتەندروستی

تەندروستی

08/10/2019‌ 1806 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دكتۆر یۆری كۆفالینكۆ پسپۆڕی بواری تەندروستی و شكاوی بە ماڵپەڕی نۆفۆستی وت: باشترین خواردەمەنییەكان بۆ ژیانێكی تەندروستتر خواردنی سەوزەوات و میوە و خواردنە بادەمییەكانە، هەروەها دوركەوتنەوە لەمادە كحولییەكان ژیانێكی تەندروستمان بۆ فەراهەم دەهێنێت و پاك و خاوێن ڕاگرتنی جەستە یارمەتی تەندروستی جگەر دەدات.

هاوكات پسپۆڕانی بواری نەخۆشی جگەر ئەوەیان پشت ڕاست كردەوە، كە خواردنی زۆر گەرم، كێشی زیادەی لەش، مادە كحولییەكان، بوونی ئاژەڵ لە ماڵاندا و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر زیانی زۆر گەورەیان لەسەر تەندروستی جگەر هەیە.

شارەزایان باس لەوەش دەكەن، كە باس لە زۆر بوونی نەخۆشییەكان دەكرێت، دەبێت لەپێش هەموویانەوە باسی زۆر بوونی نەخۆشی ڤایرۆسی جگەر بكرێت، كە هەمووی بە هۆی كێشانی ماددەی هۆشبەر و تاتۆ و بەكارهێنانی خوێنی كەسانی تر و سێكشكردنی نا تەندروستەوەیە.

ئاماژە بەوەش كرا، كە ئەم چەند ساڵەی دوایی شێرپەنجەی جگەر بەشێوەیەكی یەكجار زۆر زیادی كردووە، كە ڕاستەوخۆ پەیوەندی خواردن و خواردنەوەكانەوە هەیە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ