شارپرێس:
زۆربەمان لیمۆ و ڤیتامین C بەیەكەوە دەبەستینەوە، بەڵام تەنیا هەر ئەو سوودەیان نییە.
بەپێی ناوەندی نیشتمانی تەندروستی ئەمەریكی دەڵێن: ڕێژەی شەكر تێیدا زۆر كەمە و زۆر شتی وەك ڤیتامین B6, ڤیتامین A، ڤیتامین E، مادەی كانزایی كالیسیۆم، مس، ئاسن، مەگنیسیۆم. لیمۆ پۆتاسیۆمی تەنانەت لەسێو و ترێش زیاتری تێدایە.
سوودە تەندروستییەكانی لیمۆ تەنیا پێدانی ڤیتامین و مادە كانزاییەكان نییە، لەم لیستەی خوارەوەدا چەند سوودێكی ئاوەی لیمۆ باسكراوە لە بەیانیاندا كە ئەمانەن:
سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات:
لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و ئەمەش زۆر باشە بۆ بەرگری كردن دژی سەرما، بەڵام بۆچی؟
كاتێك تێبینی كرا دەركەوت ڤیتامین C یارمەتی زیادكردنی بەرهەمهێنانی خرۆكە سپیەكانی خۆێن دەدات.
لیمۆ بۆ تەندروستی مێشك باشە:
بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمیان تێدایە، وەك توێیژەویەك دەریدەخات، كە مێشك و فرمانی دەمارەكانی ڕێك دەخات، یەك لیمۆ ٨٠ میلیگرام مادەی كانزایی تێدایە، كە ئەمەش گرنگە بۆ خانەكان و فرمانی ماسولكەكان و هاسەنگی جەستە.
تەندروستی دڵ ڕادەگرێت:
پۆتاسیۆم لە لیمۆدا دەتوانێت پەستانی خوێن ڕابگرێت، بەڵام بەتەنیا هەر ئەوەندا نا، ڤیتامین C كە بەیانیان لە ئاوی لیمۆی نیمچە گەرمدا دەیخۆیتەوە، لە مەترسی نەخۆشییەكانی دەمارەكانی دڵ و جەڵدەی مێشك بەدوورت دەگرێت.
ئاوی لیمۆ هاوسەنگی بە pH ی جەستە دەدات
خواردنەوەی ئاوی نیمچەگەرم و لیمۆ لە بەیانیاندا دەتوانێت pHی جەستە بەرزكاتەوەو پەرە بە تەندروست و كاركردنی خانەكان بدات و ژینگەیەكی دوور لە بەكتریاو ڤایرۆس بۆ دروست بكات.
یارمەتی كێش دابەزاندن دەدات:
لیمۆ بڕی زۆر لەڕیشاڵی پێكتنی تێدایە، كە یارمەتی دەدات حەز و برسێتی خواردن كەم بكاتەوە، هەندێك خەڵك باوەڕیان وایە، كە لیمۆ و ئاوی شلەتێن لە بەیانیاندا زووتر كێش دەسوتێنن.
خواردنەوەی ئاوی لیمۆ شلەتێن بەدرێژایی ڕۆژ ڕێژەی میز زیاد دەكات، ئەمەش وادەكات جەستە پاكتربێتەوەو زووتر مادە ژەهرەكان لە جەستە بچنە دەرەوە .
هەروەها ئەمەش سوودی دژی دروستبوونی بەردی گورچیلە هەیە وڕێگە لە كەلەكەبوونی دەگرێت.
پێست پاكدەكاتەوە:
ڤیتامین C زیپكە و پەڵە لەسەر پێست كەم دەكاتەوە، ئاوی لیمۆ ژەگراویەكانی ناو خوێن پاك دەكاتەوە و ئەمەش پێست بە پاك و چاكی دەهێڵیتەوە.لەپاڵ خواردنەوەیدا ، ئاوی لیمۆ دەتوانرێت بكرێت بەسەر جێ بریندا بۆ ئەوەی دەركەوتنی شوێن برینەكە نەمێنێت.
وەرگێران: ڕەوەند ئیسماعیل