میسی هەوڵی رزگاركردنی دیمبلی داوە

وەرزش

08/10/2019‌ 1048 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، هەوڵی رزگاركردنی عوسمان دیمبلی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەكەی داوە.

بەپێی رۆژنامەی ماركا، دوای ئەوەی لەیاری بەرشەلۆنەو ئیشبیلییە كێشە لەنێوان دادوەری یارییەكەو عوسمان دیمبلی روویداوە، میسی دەستوەردانی كردووە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، میسی هەوڵداوە بڕوا بەدادوەرەكە بهێنێت، كە دیمبلی قسەی بەو نەوتووە، بەڵام دادوەرەكە رازی نەبووە كارتی سووری بەڕوودا بەرزكردووەتەوە.

بەقسەی دادوەری یارییەكەی بەرشەلۆنەو یانەی ئیشبیلییە، دیمبلی پێی وتووە، تۆ كەسێكی زۆر پیسی بۆیە ئەگەر هەیە ئەو یاریزانە بۆ دوو یان چوار یاری رابگیرێت.

هـ ـ ح