"خیانەتی ترامپ" كوردەكان توڕەدەكات‌و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا دەخاتە مەترسییەوە

کوردستان

08/10/2019‌ 2538 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامە بەریتانییەكان باسیان لە ژمارەیەك پرسی عەرەبی و رۆژهەلات كردووە، گرنگترینیان بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپە بەكشانەوە هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا.

سەرەتا، رۆژنامەی گاردیان شرۆڤەیەكی مارتن شولوفی بڵاوكردووەتەوە بەناونیشانی (خیانەتی ترامپ كوردەكان توڕە دەكات‌و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا دەخاتە مەترسییەوە. 

نووسەر دەڵێت: لەسەرەتای ساڵی 2015دا ئەمریكا داوای یارمەتی لەكوردەكان كرد، ئەو كاتە رێكخراوی داعش بە ئاسانی بەسەر سوپاكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەردەكەوت، هاوكاری كردنەكەش وەك دیاریەك وابوو بۆ رۆژئاوا.

هەروەها دەڵێت: دوای چوار ساڵ تێپەڕین بەسەر ئەو مێژووەدا، پیدەچێت كوردەكان لە ئەمریكا دووربكەنەوە، بەهۆی ئەگەری هێرشی سوپای توركیا بۆسەر ناوچە كوردییەكان.

باسی لەوەش كردووە، كە لە كاتێكدا هێزەكان ئەو ناوچانە بەجێدەهێڵن، سەركردەكانی كورد ناڕەزایی دەردەبڕن‌و داوای روونكردنەوە دەكەن بەوەی داگیركاری توركیا نەخشەی ناوچەكە دەگۆڕێت، لە مەترسییەكانی تریش ئەوەیە شتە بەدەستهاتوەكانی ئەمنی و سەركەوتن بەسەر داعش دەكەوێتە لەناودەچێت.

هەروەها لەو كاتەوەی شەڕی داعش نەماوە، هێزە كوردیەكان بەرپرسن لە دەستگیركردنی ئەوانەی گومانی ئینیمایان لێدەكرێت بۆ ئەو رێكخراوە، كە ژمارەیان 90 هەزار كەسە و بڕوا وایە هەندێك لەوان لایەنگری رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی بن. لە نێویاندا سەركردەكانی رێكخراوەكەو تێورسازەكانیان، سەرلەنوێش تارمایی گەرانەوەی جیهادیەكان لە سوریا و عێراق دەردەكەوێتەوە، نووسەرەكە وای دەبینێت.

هاوكات دەڵێـ: دیدگای ترامپ بۆ جیهان، كە خۆی لە مامەڵەی بازرگانیدا دەبینێتەوە، رێگا بەپێشبینی لەتبوونی مێژوویی و ئەخلاقی نادات، سەرەرای ئەوەی گرنگی بەو واقیعە نادات كە بەرژەوەندیە هەرێمایەتیەكان دەكەوێتە مەترسیەوە؛ ئەگەر بێت و دەستبەرداری كوردەكان ببێت.

ئاماژەی بەوەش كردووە، كە كاتێك لە دیسەمبەری رابردوودا، ترامپ بڕیاری كشانەوەی دا لە باكوری سوریا، راوێژكارەكانی سەركەوتو بون لەوەی كشانەوەكە دوا بخەن، بەوەی دەبێتە مایەی ئەوەی ئێران هەلەكە بقۆزێتەوەو بە شێوەیەكی زیاتر دەست وەربداتە ناوچەكە، ئەم بۆچونە تاكو ئێستاش هەر ماوەتەوە.

ئەوەشی نووسیوە: دیارە هاوپەیمانی بەستن لەگەڵ رژێمی ئەسەد لە دیمەشق بۆ دوورخستنەوەی توركەكان یەكێكە لە بژاردە پێشنیاركراوەكان لە بەردەم كوردەكاندا، چونكە رووبەرووبونەوەیان بە تەنها زۆر قورس دەبێت لە بەرانبەر هێرشە فراوانەكانی توركیادا.

نووسەر واشی دەبینێ، سەركەوتنی توركەكان زۆر گەورە دەبێت، بە شێوەیەكیشە دەتوانن كوردەكان بە درێژایی سنوور دووربخەنەوە.

وەرگێڕان : حلمی رەسول رەزا