شیر بۆ چارەسەری ئەوانەی بەدەست پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن

تەندروستی

09/10/2019‌ 584 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژمارەیەك پزیشكی پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن توانیویانە ئەو خواردنانە دیاریبكەن، كە ئەگەر لەناو سیستەمی خۆراكی هەركەسیكدا بێت كاریگەرییەكی گەورەی دەبێت لەسەر پاراستنی پەستانی سرووشتی خوێن.

بەگوێرەی قسەی ئەو پزیشكە پسپۆرانە ئەو كەسانەی پەیرەوی سیستەمی گیاخۆری دەكەن بەراورد بەو كەسانەی گۆشت دەخۆن كەمتر تووشی گرفتی پەستانی خوێن دەبن .

پزیشكەكان ڕێنماییمان دەكەن لە سیستەمی خۆراكیماندا پشت بە برێكی زیاتری سەوزە و میوەی نوێ ببەستین ، لەگەڵ كەمكردنەوەی بەكارهینانی خوێ و وەرزشكردن .

ئەوان دەڵێن هەركەسێك پەستانی خوینی هەبێت ئەوە دەبێت رۆژانە ١٠٠٠ بۆ ١٣٠٠ میلیگرام كالیسیۆم بخوات، سەرباری كەمكردنەوەی بەكارهێنانی خوێ و دەستەبەركردنی سیستەمێكی خۆراكی كە شیر و بەرهەكانی شیری تێدا بێت جگە لە كەرە.

بەگوێرەی پێگەی "میدیكاڵ ئیكسپرێ" ، دەبێت لەناو سیستەمی خۆراكیدا ئەو بەرهەمانەی تێدابێت كە ترشی ئۆمیگا٣ یان تێدایە وەك تۆوی كەتان ، كە دەكرێت دوو كەوچكی بۆناو ماست یان پەنیر زیاد بكرێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە