خواردنی ڕووەكی پێنەگەیشتوو مەترسی بۆ سەر تەندروستی هەیە

تەندروستی

09/10/2019‌ 427 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پسپۆڕان لە زانكۆی هارڤارد توێژینەوەیەكیان لەسەر ڕووەكی پێنەگەشتوو كردووە، دەركەوتووە خواردنی ئەو ڕووەكانە پرۆسەی هەزم كردن خاو دەكاتەوە و دەبێتە هۆی كوێر بوون.

توێژینەوەكە لەتاقیگە لەسەر چەند مشكێك ئەنجام دراوە، مشكەكان دوای ئەوەی ڕووەكی نەگەیویان دراوەتێ، پشكنینیان بۆ كراوە دەركەوتووە پرۆسەی هەزم كردنیان خاو بووەتەوە و ئەو ڕووەكانە بونەتە هۆی كوشتنی چەند بەكتریایەك كە سودیان بۆ بینین هەیە.

هەروەها پسپۆڕان وتیان: پێویستە لێكۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ئەم ڕووەكانە بكرێن هاتا زیانەكانی دەردەكەوێت، بەڵام ئەوەی كە بۆ ئێمە ڕوون بووەتەوە، ئەوەیە بە دڵناییەوە خواردنی ئەو ڕووەكانە زیانی بۆ چاو و بینین هەیە و پێویستە دوربكەویتەوە لە خواردنیان.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ