تەماشاكردنی فیلم‌و دانیشتنی زۆر بەدیارییەوە پیرت دەكات

تەندروستی

09/10/2019‌ 375 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژەران دەڵێن: ئەو فیلمانەی ڕۆژانە تەماشایان دەكەین، كاردانەوەیان لەسەر ڕووخسارمان دەبێت، لە كاتی تەماشاكردنی فیلمی ترسناكدا چەن نیشانەیەك لەسەر ڕوومان دەردەكەوێت. 

هەروەها لە كاتی تەماشاكردنی فیلمی كۆمیدیدا پێدەكەنین، ئەم فیلمانە دەتوانن پیرمان بكەن، چونكە بە هۆی پێكەنین و چاو كردنەوە لۆچی لەسەر ڕووخسارمان دروست دەبێت

توێژینەوەكە لەسەر 2000 كەس ئەنجامدراوە، كە بینەری هەمیشەیی فیلمن، لە كاتی فیلمێكی ترسناكدا 50 جار ڕووخساریان شێوەی سەرسوڕمانی پێوە دەركەوتووە، هەروەها لەكاتی فیلمی كۆمیدیدا 40 جار پێكەنین بە ڕووخساریانەوە دەركەوتووە، ئەم ئاماژانە دوای تێپەڕینی چەند ساڵێك كاریگەری لەسەر ڕووخسار دەبێت و پێست لۆچ دەكات.

هاری كینگ، دكتۆری جوانكاری فۆریۆ لە شاری سوید،  خاوەنی ئەم توێژینەوەیە دەڵێت: ئەو كەسانەی تەماشای فیلمی ترسناك دەكەن ژێر چاویان یاخود كۆتا بەچی لای چاویان لۆچ دەبێت‌و ئەو كەسنەی تەماشای فیلمی كۆمیدی دەكەن بەشی لای دەمیانەوە لۆچ دەبێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ