شارپرێس:
ئایا هەرگیز سەیری ئەژنۆ و پێیەكانت كردووە، بە ئەستەمی بەهۆی هەڵئاوسانەوە نەتناسیبێتەوە؟ یا ئەوەتا بەهۆی ڕۆشتنێكی دوورودرێژەوە بووە یاخود نەشتەرگەریەوە.
هەڵئاوسانی ئەژنۆ و پێیەكان زۆر بێزاركەرە بەتایبەتی لە كاتی ڕۆشتندا.
جۆرجینا بۆتۆك پسپۆر لەو بوارەدا دەڵێت: هەندێك ڕێگا هەیە بۆ نەهێشتنی ئەم حاڵەتە، ئەمە بارێكی ترسناك دانانرێت لەسەر جەستە.
چۆن ئازار و هەڵئاسانی پێ و ئەژنۆكان نەهێڵین؟
دەتوانیت بەپشتبەستن بە نیشانەكان چارەسەریان بكەیت. دەكرێت ئەم بیرۆكانە یارمەتیدەر بن :
بەرزكردنەوەی قاچەكان
قاچەكان بەرز بكەرەوە بۆ كەمكردنەوەی هەڵئاوساوییەكە، بۆ نموونە پاڵ بە دیوارێكەوە بدەو قاچەكانت بە دیوارەكادا بەرزبكرەوە.
ڕاهێنانكردن:
مانەوەو وەستان لە شوێنێكدا هەڵئاوسان زیاد دەكات، ئەژنۆكان بجوڵێنە بۆ ئەوەی پشوو بدەیت، هەروەها بیر لەمەلەكردن بكەرەوە.
كێش لەدەستدان:
كێش كەمكردنەوەی دەتوانێت هەڵئاوسان نەهێڵێت و پەرە بە تەندروستی گشتی جەستە بدات.
خوێ:
پێ و ئەژنۆكانت بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەك بە ئاو و خوێ بشۆ بۆ ئەوەی لە ئازەرەكان رزگار ببێت، بەڵام پێش ئەوە دڵنیابە لە پلەی گەرمی ئاوەكە.
خواردنی مەگنیسیۆم:
دەكرێت ٢٠٠ بۆ ٤٠٠ گرام مەگنیسیۆم لەسیستەمی خۆراكیدا زیاد بكرێت، ئەمەش دەكرێت ئاوی زیادە و ئازار لابەرێت لە جەستەدا، بەڵام پێش وەرگرتنی هەر جۆرێك لە دەرمانێك پرس و ڕای پزیشك وەربگیرێت. نابێت لە حاڵەتی نەخۆشیەكانی گورچیلە و دڵدا بەكاربهێنرێت.
هەندی گۆڕانكاری دەكرێت خۆت لەوە بەدوور بگریت :
چەند كاتێك دانێ بۆ پیاسەكرنی كەم.
ڕۆژانە ٨ بۆ ١٠ پەرداخ ئاو بخۆرەوە.
سنوورێك بۆ خواردنی خوێ و كاربۆهایدرات دابنێ.
وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل