شارپرێس:
ئەنتۆنیۆ كۆنتی ئیتالیو راهێنەری یانەی ئەنتەرمیلان، چاوی لەئەستێرەیەكی یانەی بەرشەلۆنەیە، كە دەیەوێت بیكرێت.
بەپێی سەرچاوە ئیتالییەكان كۆنتی دەیەوێت لەوەرزی گواستنەوەی داهاتوو، یانەی ئەنتەرمیلان كار بۆ كڕینی ئارتۆلۆ ڤیدالی چیللییو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بكات.
هەر بەپێی سەرچاوەكان، كۆنتی دەیەوێت لەرێگەی ئەو یاریزانەوە ئاستی هێڵی ناوەندی بەرزبكاتەوە، بۆیە داوای لەئیدارەی یانەكەی كردووە، ئەو یاریزانە بكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی ئەو یاریزانەی نوێكردووەتەوەو ئامادە نییە دەستبەرداری تواناكانی ببێت.
هـ ـ ح