دۆناڵد تره‌مپ: توركیای ئەندامی ناتۆ سوریای داگیركرد

sharpress.net

1207 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/10/2019‌

شارپرێس:
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگه‌یاند، بە روونی بە تورکیایان وتووە بیرۆکەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەیان خراپە و ئەوان پاڵپشتی ئەو هێرشە ناکەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا له‌دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، "ئەم بەیانییە تورکیا کە ئەندامی ناتۆیە سووریای داگیرکرد، تورکیا پەیمانی داوە پارێزگاری لە خەڵکی سڤیل و کەمایەتییە ئاینییەکان لەنێویاندا کریستیانەکان بکات و بەوەش هیچ قەیرانێکی مرۆیی روونادات". 

ده‌شڵێت، "هیچ سەربازێکی ئەمریکی لەو ناوچانە نەماون، لەو رۆژەوەی چوومە نێو بواری سیاسییەوە، بە روونی وتم کە نامەوێت درێژە بەم شەڕە بێکۆتا و بێمانایانە بدەم، بەتایبەتی ئەوانەی هیچ سوودێک بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناگەیێنن. هەر شتێکیش رووبدات دەیخەینە ئەستۆی ئەوان". 
 
سەبارەت بە چەکدارانی داعش لە ناوچەکە، دۆناڵد ترەمپ رونیكرده‌وه‌، "تورکیا بەرپرسیارە لەوەی دڵنیایی بدات لەوەی هەموو چەکدارانی داعش کە زیندانی کراون لە زیندانییەکان بمێننەوە و داعش بە هیچ شێوەیەک سەرهەڵنەداتەوە".
 
تره‌مپ ئه‌وه‌شی وتووه‌، "لە نزیکەوە سەیری دۆخی سووریا دەکەین، پێشبینیش دەکەین تورکیا پابەندی هەموو پەیمانەکانی بێت".






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved