سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

sharpress.net

959 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/10/2019‌

شارپرێس:
عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سوپای توركیاوه‌ بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

بڕیاربوو عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران سه‌ردانی توركیا بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ كۆببێته‌وه‌.

به‌ڵام به‌پێی میدیاكانی ئێران، عه‌لی لاریجانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند.




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved