به‌رهه‌م ساڵح هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند

sharpress.net

2891 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/10/2019‌

شارپرێس:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند، هێرشی سەربازی توركیا بۆ ناو سوریا مەترسیدارە و دەبێتەهۆی كاره‌ساتی مرۆیی و بەهێزكردنه‌وه‌ی گروپە تێرۆریستەكان.

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ری رایگه‌یاندووه‌، "هێرشی سەربازی توركیا بۆ ناو سوریا مەترسیدارە و دەبێتەهۆی كاره‌ساتی مرۆیی و بەهێزكردنه‌وه‌ی گروپە تێرۆریستەكان".

سه‌رۆك كۆمار ده‌شڵێت، "ده‌بێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یەكگرتوو بێت بۆ ڕێگریكردن لەم كارەساتە و پشتیوانیكردن لە چارەسه‌ری سیاسی بۆ مافی هەموو سوریەكان به‌ كورده‌كانیشه‌وه‌".

ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌شێك له‌ سه‌ربازه‌كانی توركیا له‌ خاڵه‌ سنوریه‌كانی توركیا كشانه‌وه‌.






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved