یاسادانەرانی ئەمریکا پرۆژەیاسای سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا ئامادە دەکەن

sharpress.net

1159 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/10/2019‌

شارپرێس: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی 
کریس ڤان هۆڵن، سیناتۆری دیموکراتەکان رایگەیاند، یاسادانەرانی ئەمریکا لە هەردوو پارتی دیموکرات و کۆمارییەکان کار لەسەر ئامادەکردنی پرۆژە یاسایەک دەکەن کە سزای زۆر توند بەسەر ئەنقەرەدا بسەپێنن بەهۆی هێرشە سەربازییەکەی بۆسەر کوردەکانی سوریا.

ڤان هۆڵن، سیناتۆری دیموکراتەکان لە تویتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند، "ئەمرۆ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا هێرشی سەربازی لەدژی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە سوریا راگەیاند، کە لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکان شەڕی تیرۆریان کردووە، دەبێت تورکیا باجی هێرشکردنە سەر هاوبەشە کوردە سورییەکانمان بدات".

هۆڵن وتیشی، "تره‌مپ زۆر حەز دەکات پێیبگوترێت کە ئەو داعشی بەزاندووە، بەڵام لەراستیدا هێزەکانمان بەهاوبەشی لەگەڵ کوردە سورییەکان ئەو دەستکەوتەیان بەدەستهێناوە".

هەروەک لیندسی گراهام سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان لە تویتێکدا بەڵێنی ئەوەیدا لەناو کۆنگرێس کارێک بکەن ئەردۆغان باجێکی قورسی ئەو هێرشەی بدات بۆسەر هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا لە سوریا.

پێشتریش گراهام هەڕەشەی سەپاندنی سزای جەهەننەمی بەسەر تورکیادا کرد ئەگەر هێرش بکاتە سەر  ناوچەکانی باکوری سوریا.




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved