تورکیا: ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە سووریا دەستیپێکرد

sharpress.net

803 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/10/2019‌

شارپرێس:
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە سووریا دەستپێکرد. ئەوەی تاوەکو ئێستاش هەبووە بەتەنها بۆمبارانی ئەو ناوچانە بووە. 

ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند و هێرشی ئاسمانی كرایه‌ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌).

ئه‌مشه‌ویش وەزارەتی بەرگری تورکیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە سووریا دەستپێکرد. ئەوەی تاوەکو ئێستاش هەبووە بەتەنها بۆمبارانی ئەو ناوچانە بووە. 

تا ئێستا به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیاوه‌ 9 كه‌س شه‌هیدبوون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved