دۆناڵد تره‌مپ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا ده‌ربڕی

جیهان

09/10/2019‌ 2387 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رازىبوو کۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی سزا بەسەر تورکیا بسەپێنیت لەبەرامبەر هێرشەکانى بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ كاتی ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "تێڕوانیمان له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵه‌بووه‌ و چونمان بۆ ئه‌وێ گه‌وره‌ترین هه‌له‌بووه‌، تا ئێستا هه‌شت ترلیۆن دۆلارمان له‌و ناوچه‌یه‌ خه‌رجكردووه‌".

دۆناڵد تره‌مپ، هاوكات رازیبوو کۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی سزا بەسەر تورکیا بسەپێنیت لەبەرامبەر هێرشەکانى بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی، "دوو ساڵ ئه‌ردۆغان داوام لێده‌كات رێگه‌ی بده‌ین هێرشبكاته‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردتان".