​چەند رێنماییەک بۆ ئەو خانمانەى تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون

تەندروستی

10/10/2019‌ 819 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەگەر خۆت یاخود کەسێک کە دەیناسیت بەم نزیکانە تووشی شیرپەنجەی مەمک بوو ئەوا پرسیارێک دێتە کایەوە کە ئایا دەبێت چ خواردنێ بخورێت؟
ئانا تایڵۆر پسپۆر لەبواری پاریزیدا چەند تێبینیەکی هەیە بۆ ئەم مەبەستە:
ئاوی پێویست بخۆرەوە، هەوڵبدە بەلانی کەم ٢ لیتر بۆ ٣ لیتر ئاو ڕۆژان خۆیتەوە و با بێ کافاین بێت.
کالۆری پێویست وەربگرە باشترین ڕێگا بۆئەوەی بزاینت کالۆری پێوستت پێماوە بۆ وزە ئەوەیە جارێک یاخود دووجار لە هەفتەیەکدا خۆت بکێشیت. ئەگەر زانیت کێشت هەفتە لەدوای هەفتە کەم دەبێتەوە ئەوا ڕاوێژ لەگەر پزیشکی پارێزی بکە بۆ دانانی پلانێک بۆت.

بیرت نەچێ ڕۆژانە نانی باش بخۆ، کە لە ژەمی بچووک بچوووک خۆی دەبینێتەوە بەڵام ٦ ژەم نانخواردن.
زیاتر سەرنج بدەرە مادە خۆراکیەکان و بەپێی کالۆری سەیری بکە:
لە هەموو گروپە خۆراکیەکان خواردن هەڵبژێرە وەک میوە سەوزەوات، پاقڵەمەنیەکان، چەرەسات، گۆشت، هێلکە و بەرهەمە شیرەمەنیەکانیش.

پارێزیەکەی هاوسەنگ یارمەتی دەدات کە دڵنیابیت لە وەرگرتنی مادەی خۆراکی پیویست بۆ ئەوەی جەستە بە بەهێزی بهێڵیتەوە.
پرۆتین بیرنەچێت
پرۆتین یارمەتی دەدات بۆ هێستنەوەی قەبارەی ماسولکە. پرۆتین لە گۆشت، پاقلەمەنیەکاندا، لە ماسیدا لە هێلکەدا، چەرەسات و شیرەمەنیەکانیشدا هەیە.
سەرچاوە : health.clevelandclinic.org
وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل