شارپرێس
گۆڤارى (فزغلياد) راپۆرتێكى بڵاوكرۆته‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌و
جه‌نگه چاوه‌ڕوانكراوه‌ى ئه‌رۆدغان ده‌يه‌وێ له ناوچه كوردنشينه‌كان هه‌ڵى
بگيرسێنى، يان ئه‌گه‌رى ته‌ڵه‌يه‌ك بێت له‌لايه‌ن ترامپه‌وه بۆ پێوه بوونى
سوڵتان.
له راپۆرته‌كه‌دا
هاتوه: رۆژى دووشه‌ممه رۆيته‌رز باسى له‌وه كرد، نوێنه‌رى ئه‌مريكا به هێزه‌كانى
سورياى ديموكراتى راگه‌ياندوه هێزه ئه‌مريكيه‌كان هيچ به‌رگريه‌كيان لێ ناكه‌ن و
نايانپارێزن له هێرشه‌كانى توركيا.
له‌م باره‌يه‌وه،
شاره‌زا له ئه‌نجومه‌نى راوێژكارى روسى بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه (گيۆرگى
ئاساتاريان) له لێدوانيكدا بۆ گۆڤارى
ناوبراو باسى لەوە کردوە: خودى خۆم له‌گه‌ڵ كورده‌كان قسه‌م كردوه، له
نێوياندا سه‌رۆكى كورده‌كان له باكورى سوريا صالح موسليم. دياره ئێستا كورده‌كان
له دۆخێكى قورسدان، له ئه‌مريكا نيگه‌رانن و به‌دواى هاوبه‌شى نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێن،
له‌م دوايه‌شدا سه‌ردانى روسيايان كردوه.
ئاساتاريان
واى ده‌بينێ هه‌نگاوه‌كه‌ى واشنتۆن به‌رانبه‌ر كورده‌كان، نابێ به دۆڕ‌انى ترامپ
له به‌رانبه‌ر ئه‌ردۆغان ئه‌ژمار بكرێت، له‌م باره‌يه‌وه ده‌ڵێ: له‌ناو ئێداره‌ى
ئه‌مريكادا دوو گروپ له ده‌ستبژێر بونيان هه‌يه و به شێوه‌يه‌كى جياواز له
دۆخى ناوچه‌كه ده‌ڕوانن، سه‌ره‌راى بوونى ململانێى به‌رده‌وام له نێوان دوو
گروپه‌گه‌ى فشار. پێده‌چێ ئێستا ئاراسته‌كه به‌لاى ئه‌ردۆغاندا بێت.
به‌ڵام سه‌رۆكى
ئه‌كاديمياى كێشه سياسيه‌كان (قوسته‌نتين سيفكۆف) واى ده‌بينێ: پاساوى زياترى ئه‌ردۆغان
به‌هێز بوونى لايه‌نى سه‌ربازيه، كڕينى كۆسيسته‌مى ئێس-400 ى روسى رۆڵێكى گه‌وره‌ى
هه‌بوو له دانوستانه‌كانى ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ترامپ، پاشان سه‌رۆكى توركيا به‌رگرى
له هه‌ڵوێسته‌كه‌ى خۆى كرد له دروست كردنى ناوچه‌ى ئارام له باكورى سوريا به
رێگه‌ى سه‌ربازى و ئه‌مريكاى ناچاركرد به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌و شوێنانه.
هه‌ندێكى تر
له شاره‌زايان واى ده‌بينن، پێدانى هه‌ل له‌لايه‌ن ئه‌مريكاوه به ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌يه
تاكو پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازى سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجام بدات و بيخاته ته‌ڵه‌وه. له‌م باره‌يه‌وه،
سه‌رۆكى توێژينه‌وه‌كان له په‌يمانگه‌ى گفتوگۆى شارستانيه‌ته‌كان (ئه‌ليكسى
مالاشينكو) ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌رۆغان بچێته ئه‌و ناوچه‌يه‌و جه‌نگى كوردى
توركى به‌راستى هه‌ڵگيرسێ، زۆر دووره ئه‌رۆغان سه‌ركه‌وتنێكى خێرا به زيانى كه‌م
به‌ده‌ست بهێنێ، چونكه كاردانه‌وه‌ى كورده‌كان زۆر توند‌و تيژ ده‌بێت. بابه‌ته به‌م
شێوه‌يه ناڕوات وه‌ك بۆى ده‌چم؛ به‌بێ هێرشى تيرۆريستى له ناو خاكى
توركيا،روونيشه ئه‌مه له قازانجى ئه‌ردۆغاندا نابێت. دۆخى سه‌رۆكى توركيا له
ئێستادا زۆر قورسه له ناوخۆدا و له نێو حزبه‌كه‌شيدا. ئه‌گه‌ر بێت و نرخ و باجى
په‌يمانى كورد قورس بێت؛ ئه‌وا جگه له دۆڕان هيى تر‌ى ده‌ست ناكه‌وێت.
RT.Arabic
حلمى ره‌سول ره‌زا