دڵەکزێ چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟

تەندروستی

11/10/2019‌ 1129 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دڵەکزێ کێشەیەکی باوە کە لەم بارەدا گەدە ئەو پێکهاتانەی تێیدایە دەگەڕێنەوە سەرەوە و کزیەکی ئازار بەخش لە خوارەوەی سنگدا درووست دەکات.
چەند ڕاستیەکی خێرا دەربارەی دڵەکزێ دەکرێت بەهۆی پارێزیەوەبیت، یان قەڵەوی، و کەمی مەشقکردن.
سەرەکیترین نیشانە کزانەوەی قوڕگ و سنگە بەهۆی گەدەوە.
هۆکارەکانی:
زۆرکات هۆکارەکانی پەیوەندی بە شێوازی ژیانەوە هەیە وەک قەڵەوی جگەرە کێشان یاخود کەمی مەشقکردن.
نیشانەکان : بەرزبوونەوەی ئازار کەدەگاتە چەناگە.
کزانەوو و ئازاری گەرسنەکردنی خۆراک.


چارەسەرەکان:
پەیڕەویکردنی پاریزیەکی تەندروستە، لەگەڵ وەرگرتنی چەووری سنوردار.
دوورکەورەوە لە خواردن پێش خەوتن لەکاتی خواردندا بە ڕێکی دانیشە.
لە هەڵگرتنی قورسایی خۆت بەدوور بگرە.
لەو شتانە خۆت بەدوور بگرە کە دەبنە هۆکاری ئەمە، وەک خواردنەوە کحولییەکان، کافایی، خواردنی توون، خواردنەوە گازیەکان.
کێش دابەزاندن.
دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان.
خواردنی ژەمی کەم کەم.
وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل