ئایا گۆشتی سوور هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ؟

تەندروستی

12/10/2019‌ 1151 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بۆ چەندین دەیە توێژینەوە زانستیەکان دەریانخستووە کە پەیوەندی نێوان خواردنی گۆشتی سوور و نەخۆشیەکانی دڵ دا هەیە. بۆیە پێشنیار دەکرێت خواردنی گۆشتی سوور سنوردار بکرێت لە سیستەمی خۆراکیدا. بڕی پێویست لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت.
زۆربەی پزیشکانیش پێشنیار دەکەن کە کەم گۆشتی سوور لە سیستەمی خۆراکیدا بەکاربێت.
لەڕاستیدا گۆشتی سوور پەیوەندی بە نەخۆشیەکانی دڵەوە هەیە بەهۆی زۆری  کۆرسیسترۆڵ و چەوری نەتواوە تیایدا.
میکرۆبەکانی ناو ڕیخۆڵە مادەخۆراکیەکان تێکدەشکێنن و  TMAO دروست دەکەن، کە ڕێژەی ئەمە خوێندا چەندی مەترسی نەخۆشی دروست دەکەن وەک جەلدەی دڵ و دەماخ. دەکرێت هەندێ هۆکاری بۆماویەی و فاکتەری ژینگەی کاری تێبکات.
پزیشک لە ناوەندی پزیشکی کیلڤلاند دکتۆر هەیزن دەڵێت" توێژینەوەکان دەریدەخەن کە  تا چەند گۆشتی سوور بخۆیت ئەوەندە مەترسی گیان لەدەستدان زیاد دەکات بەۆهی نەخۆشیەکانی دەمارەکانی دڵەوە.ئەمەش لە هەردوو ڕەگەزی نێر ومێدا دەبینرێت.
وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل