هاری کەین هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هەرگیز وانە فێرنابێت

وەرزش

12/10/2019‌ 867 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هاری کەین یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئاماژەی بەوەدا کە" ئەوەی لەم تیمە دەیبینم لە ساڵی پارەوە ئەوەیە کە وا دەردەکەوێت لە هەڵە کەمتەرخەمەکانیان فێرنابن.
ئەو یاریزانە دوای ئەوەی تیمەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی چیک توشی دۆڕاند هات بە ئەنجامی ١-٢ لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ دا، وتی تیمەکەی قەت وانە لە دۆڕانەکانی وەرناگرێت.

یاریزانە ئینگلیزییەکە باسى لەوە کرد، هەندێ جار دەبێت بدۆرێیت بۆ ئەوەی ببەیتەوە، بەڵام ئەگەر وانەی لێوەربگریت و فێر ببیت.

هەروەها باسى لەوەشکردوە، لە ساڵی پارەوە ئەوەی لەم تیمەی دیوە وا دەرناکەوێت و لە هەڵەکان فێرنابن. بەرامەبر تیمە بەهێزەکان پێشبینی دەکەم زۆر بناڵێنین.
شایەنی باسە بردنەوەی ئینگلتەرا هەلێکی باش بوو بۆ ئەوەی سەرکەون بۆ کۆتایەکانی پالەوانێتی یۆرۆ بەڵام هاری کەین دەڵیت ئینگلتەرا لەیەکەم خولەکەوە  توانای ئەو ئەرکەی نەبووە.

ئامادەکردنى: ڕەوەند ئیسماعیل