شارپرێس:
"هێزه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له كرده‌یه‌كی سه‌ربازیدا سنوری سوریایان بڕی".
ئه‌مه ته‌نها ئه‌و تاكه ڕسته ڕاست و دروسته‌یه، كه ده‌كرێت كرده‌ی (كانی ئاشتی) سه‌ربازی توركی پێ وه‌سف بكرێت، كه چوار شه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌ستیپێكرد. هه‌ر شتێكی دیكه‌ش له باره‌ی ئه‌و كرده سه‌ربازییه‌وه بگوترێت، یارای گفتوگۆ و بگره‌وبه‌رده و مشتومڕه.
ده‌گوترێت ئامانجی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارامه له باكوری ڕۆژئاوای سوریا، وه نیشته‌جێكردنی نزیكه‌ی 3 ملیۆن ئاواره‌ی سوری نیشته‌جێی توركیایه له‌و ناوچه‌یه‌دا. ئه‌مه ڕاگه‌یه‌ندراوه فهرمییهكهیه، به‌ڵام ده‌شڵێن ئامانجه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و كرده سه‌ربازییه، له‌ناوبردنی مه‌ترسییه ده‌ره‌كییه‌كانی توركیا و ڕیشه‌كێشكردنی داعشه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان، وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پشتیوانی له‌و كرده سه‌ربازییه‌ی توركیا ده‌كات له سوریا، بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تڕه‌مپیش به كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ووڵاته‌كه‌ی، به‌ڵگه‌ی ئه‌م پشتیوانییه‌ی واشنتۆنه بۆ ئه‌نقه‌ره.
هیچ كه‌سیش باس له‌و ووڵاتانه ناكات كه له ناوچه‌كه‌دا له ململانێدان، باسیش له شیمانه‌ی (ئیحتمال) كاردانه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ناكه‌ن ، باسی خوێنی ڕژاو و بارگرانییه مادییه‌كانی ئه‌و كرده‌یه‌ش ناكه‌ن.
جگه له هه‌وادارانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌واو و نه‌ته‌وه په‌رسته‌كان، ده‌نا هیچ كه‌سێكی دیكه باوه‌ڕ به‌و قسانه ناكات، ئێمه‌ش بۆ مێژوو و ڕۆژی دوایی خۆمان، ئه‌م چه‌ند شته ده‌ڵێین و ویژدانی خۆمان ئاسووده ده‌كه‌ین. ئه‌مانه‌ش ئامانجه‌كانی توركیان له‌و كرده سه‌ربازییه‌ی ده‌ستی داوه‌تێ:
یه‌كه‌م – ئامانجی سه‌ره‌كی توركیا له‌ناوبردنی پارتی یه‌كیه‌تی كوردی سوریاییه كه له باكوری سوریا باڵاده‌سته، واته ناوچه‌ی ڕۆژئاوای كوردستانی خاوه‌ن خۆسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری. له‌مه‌شه‌وه ڕوون و ئاشكرایه كه دوژمنه‌كه‌ی توركیا نهداعشه و نه ڕژێمی سوریا، به‌ڵكو كورده‌كانن.
ساڵح موسلمیش چه‌نده‌ها جار گووتوویه‌تی كه نیازی هه‌ڕه‌شه‌كردنیان نییه له توركیا، ئه‌گه‌ر بشیانه‌وێت ئه‌وه بكه‌ن، پێیان ناكرێت، چونكه هێزی سه‌ربازی پێویست و پشتیوانی و پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تییان نییه. له سه‌رێكی دیكه‌شه‌وه پارتی یه‌كیه‌تی كوردی سوریا له 2003 دامه‌زراوه و له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستاندا په‌یوه‌ندییان زۆر باش نییه، چونكه له‌و ماوه‌یه‌دا پارتی كرێكارانی كوردستان تووشی شكستی سه‌ربازی هات. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا دژ به پارتی كرێكارانی كوردستانن و به تیرۆرست ناوی ده‌به‌ن، به‌ڵام پارته كوردییه‌كه‌ی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، به‌و ناوه وه‌سف ناكه‌ن، به‌ڵكو به هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوای ده‌زانن له جه‌نگی دژ به داعشدا.
واته توركیا جه‌نگی دژ به قه‌واره‌یه‌ك جاڕداوه كه پشتیوانی ناڕاسته‌وخۆی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوای هه‌یه و چه‌كی پێده‌ده‌ن، له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه توركیا له ڕێگه‌ی داگیركردنی خاكی ووڵاتێكی دیكه‌ی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌وه ئه‌و جه‌نگه به‌ڕێوه ده‌بات.
دووه‌م – ئامانجی دووه‌م په‌یوه‌سته به‌و به‌ره‌وپێشچوونانه‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی ناوخۆی توركیادا سه‌ریانهه‌ڵداوه. دوا هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی توركیا ده‌ریخست كه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، بنه‌كه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی دابه‌زیووه، واش پێده‌چێت له‌مه‌ودوا مه‌حاڵ بێت بتوانێت (50%) ده‌نگی هاووڵاتتیان له هه‌ڵبژاردنی ئایندهی توركیا به‌ده‌ست بێنێت كه بڕیاره له 2023 ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رباری ئه‌مه‌ش، ناكرێت چی دیكه به‌ر به پێنوێنه خراپه‌كانی ئابوروی توركیا بگیرێت، كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی فه‌رمانڕه‌وا گه‌مه به پێدراوه سه‌ره‌كییه‌كانی ئابوروی توركیاوه ده‌كات، تاوه‌كو وا له خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت كه هه‌موو شتێك باشه و گرفتێكی ئه‌وتۆ له گۆڕی نییه. هه‌روه‌ك ڕوون و ئاشكرایه و هه‌موو ڕژێمه سته‌مكاره‌كان وایان كردووه، توركیاش گه‌ره‌كیه‌تی له ڕێگه‌ی هێنانه‌ئارای ته‌نگژه‌یه‌كی ده‌ره‌كییه‌وه، ته‌نگژه ناوخۆییه‌كه‌ی داپۆشێت.
سێیه‌م – نازانرێت مه‌ودای ئه‌و پشتیوانییه‌ی ئه‌مریكا له كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا چه‌نده. با واز له تڕه‌مپ بێنین كه تووشی ناهاوسه‌نگی ئه‌قلی و ده‌روونی بووه و ناوه ناوه له تیوتهرهكهیهوه هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه ده‌كات. به‌ڵام باش ده‌زانین كه پنتاگۆن پشتیوانی ئه‌و كرده سه‌ربازییه‌ی توركیا نییه، كۆنگریسی ئه‌مریكاش هه‌مان په‌یامی وێچووی پنتاگۆنی هه‌یه.
ڕوسیا و ئێرانیش ڕایانگه‌یاندووه كه دژ به كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیان له‌سه‌ر خاكی سوریا. ڕژێمی سوریاش ئه‌و كرده سه‌ربازییه به داگیركاری ووڵاته‌كه‌ی له قه‌ڵه‌م ده‌دات. هه‌روه‌ها حزبوڵای لوبنانی سه‌ر به ئێران و ناوه‌نده پشتیوانه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به ڕژێمی سوریاش، دژ به‌و كرده سه‌ربازییه‌ن.
جه‌نگه‌كه‌ی توركیا ته‌نیا هه‌ر دژ به كورد نییه، به‌ڵكو له دژی چه‌ند ده‌وڵه‌ت و گروپێكیشه كه نازانین قه‌واره و هێزی سه‌ربازییان چه‌نده.
چواره‌م – ئه‌و جه‌نگه ناكرێت به‌راورد بكرێت به داگیركارییه‌كه‌ی عه‌فرین. چونكه ئه‌و كات كورده‌كان له دژی داعش شه‌ڕیان ده‌كرد، ڕژێمی سوریاش وه‌ك ئێستا متمانه‌ی به خۆی نه‌بوو. ڕوسیا و ئێرانیش پێیان باش بوو خۆی لێ بێده‌نگ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكرد هێزه‌كانی سه‌ر به توركیا به ئاسانی عه‌فرین داگیر بكه‌ن. له دوای داگیركارییهكهش، پێشێلكارییه دیكۆمێنتكراوهكانی مافه‌كانی مرۆڤ له عه‌فرین هه‌ڵكشان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش به دیكۆمێنتیان كردن، كۆچڕهوویش له لایه‌ك به‌ره‌و ناوچه‌كانی بن ده‌ستی ڕژێمی سوریا و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌ره‌و توركیا ده‌ستیپێكرد.
ئه‌مجاره توركیا نیازی وایه خاكی زیاتری كورده‌كان داگیر بكات، جگه له‌مه‌ش، ئه‌م ناوچه جوگرافییه كوردنشینه و له دێرزه‌مانه‌وه كورده‌كان تیایدا ده‌ژین و خه‌ون به حوكمڕانییه‌كی ئۆتۆنۆمییه‌وه ده‌بینن. ئه‌گه‌ر بشمانه‌وێت باش له‌و پێنوێنه بگه‌ین ، ئه‌وا پێویسته به‌ره‌نگاری شاری (كۆبانێ) مان بیرنه‌چێته‌وه كه له 16 سێبتێمبه‌ری 2014 ، داعش هێرشی كرده‌سه‌ر و سه‌رباری گه‌مارۆدانێكی 130 ڕۆژه، كه‌چی نه‌یتوانی داگیری بكات.
پوخته‌ی قسه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و جه‌نگه‌ی توركیا بۆ به‌رگریكردن له خودی خۆی نییه، به‌ڵكو داگیركارییه. ئه‌و گه‌له‌ی توركیاش گه‌ره‌كیه‌تی له‌ناوی به‌رێت، به‌وه‌ی له توانایاندایه به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن. شیمانهكانیش ده‌ڵێن كه هه‌ردوولا تووشی زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وره ده‌بن. له‌وانه‌شه لایه‌نی دیكه‌ش له‌و جه‌نگه‌وه بگلێن، ئه‌مه‌ش له ڕووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه قوڕه‌كه خه‌ستتر ده‌كاته‌وه و ته‌نگژه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، له‌وانه‌شه جوغزی جه‌نگه‌كه ڕه‌هه‌ندێكی هه‌رێمیش وه‌ربگرێت. به هۆی ئه‌مه‌شه‌وه توركیا ڕووبه‌ڕووی بایهكۆت و سزای هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێته‌وه، له كۆتایشیدا دیمه‌نه‌كه به هه‌ره‌سهێنانی ئابوورییه له‌رزۆكه‌كه‌ی توركیا كۆتایی دێت، دیارده‌ی كۆچبه‌ری و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ریش مه‌وداكه‌ی به‌رفراوانتر ده‌بێت.
خۆ ئه‌گه‌ر توركیا و ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ش بیانه‌وێت به‌ر به‌م كۆچبهرهییه بگرن و ڕێوشوینی پێویستی بۆ بگرنه‌به‌ر، ئه‌و كات سنوره‌كان كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن. له دۆخێكی له‌و جۆره‌شدا ، سوریا ده‌بێته (ڤێتنام) ێكی دیكه بۆ توركیا و نابێته (فۆكڵاند) ێكی دیكه.
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر