خواردنەوەی ساردی بێ شەکر زیانی زۆری بۆ تەنردوستی هەیە یاخود نا؟

تەندروستی

13/10/2019‌ 942 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لە ئەنجامدا  کۆتاییت بە خووی خواردنەوەی خواردنەوە گازیەکان هێنا.بەڵام ئێستا دەست کردووە بە خواردنەوەی خواردنەوەگازیە بێ شەکرەکان. گۆڕینی خواردنەوەی ساری پڕ لە شەکر بە بێ شەکر تووشبوونە بە کێشەیەکی تر.
کریستین کیرکپاتریک پسپر پارێزیدا دەڵێت" دەکرێت گۆڕینی ساردی بۆ بێ شەکر ڕزگارت بکات لە کالۆری، بەڵام جەستە هەتا سەر فریو نادرێت"
توێژینەوە دەریدەخات کە جەستە کاردانەوەی بۆ خۆراکەکان هەیە کە مادەی خۆراکیان تێدا نییە.سەک شەکری دروستکراو لە ساری بێ شکەردا، بە جێگەیەک لە زیانی بۆ تەنردوستی هەیە
هۆکارەکانیش ئەمانەن:
ساردی بێ شەکر کێش زیاد دەکات
هەندێک لە توێژینەوەکان دەریدەخەن کە مێشک کاردانەوی بۆ شەکرە دروستکراوەکان هەیە و وەک شەکرێکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن.هەرسکردنیان هەمان ئەنجامی دەبێت ئەویش  حەزکردنە بۆ خۆراکە کالۆریە بەرزەکان، تۆ دەخەنە مەترسیەکی گەورەتر بە زیادکردنی کێش و وات لێبکات حەزت بۆ خواردنی زیاتر هەبێت.
-ساردی بێ شەکر دەکرێت ئاڵۆزی لە ئەنسۆلیندا دروست بکات.
-مێشک هەمیشە شیرینی و کالۆری بەیەکوە دەبەستێتەوە.
بەڵام توێژینەوەیەک دەریخستووە کە ئەو کەسانەی جۆرێکی تایبەت شەکری دروستکراویان خواردووە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئەنسۆلین و ڕێژەی گلوکۆز لە خوێندا.
-ئەم بەرزبوونەوەیە لە ئەنسۆلیندا پەیوەندی بە زیادکردنی مەترسی شەکری زۆری ٢ هەیە.
-هەندێکی دیکە دەڵێن شەکری دەستکرد لە ساردیدا مەترسی جەڵدەی دەماخ زیاد دەکات.
-ساردی بێ شەکر کاردانەوی مێشک بۆ شیرینی دەگۆڕێت
چەند توێژینەوەیەک پێشنیار دەکەن کە ئەوانەی ساردی بێ شەکر دەخۆنەوە ئەو بەشەی مێشکیان پەیوەندی بە حەزی خواردنەوە هەیە چالاکیەکان لەو ناوچەیەدا زیاد دەکات. بۆیە لەکاتی خواردنەوەی ساردی بێ شەکردا ئەو هەستەوەرانەی لە بەشی تایبەت بە شیرینیدا هەن گۆڕانکاریان بەسەردا دێت.ئەمەش مانای وایە ساردی بێ شەکری دەکرێت کاردانەوەی مێشک بگۆرێت بۆ حەزبە خواردنە پر کالۆریەکان.
وەرگێڕان: رەوەند ئسماعیل