ئەو خواردنانەی زۆر باشن پێش خەوتن بخورێن

تەندروستی

13/10/2019‌ 1816 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەمیشە گوێمان لێ دەبێت کە نابێت پێش خواردن بخورێت. ئەمەش نەریتێکە و نارکێت هەموو کات ڕاست بێت. ئەفسانەی خواراک خواردن و خەوتن  چونکە کێش زیاد دەبێت لەڕاستی دا هەڵەیە، چونکە لەکاتی خەودا تۆ جەستە بەبی هەرسکردن جێناهێڵیت.
زۆربەی شارەزایان لەبواری پارێزیدا پشنیار دەکەن هەندێ خواردن بخورێت بۆ ڕێکخستنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا و دەستکەوتنی وزە بۆ ئەوەی چەوری بسوتێنیت و ماسولکە دروست بکەیت بە درێژایی شەو.
دەکرێت خواردنی هەڵە خراپ بێت بەڵام ئەگەر هەڵبژاردنی دروست بکەیت وەک ئەم خواردنانە یارمەتیت دەدات:
مۆز
خواردنێکی زۆرباشە بۆ شەو چونە ڕێژەیەکی بەرز لە مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە، کە بەیەکەوە یارمەتی دەدات ماسولکەکان پشوو بدەن. هەروەها بڕێکی زۆر لە ڤیتامین B6 تێدیە کە یارمەتی دروستکردنی سێرۆتۆنین تێدایە. هۆرمۆنی هەسکردن بە پشوودان، ومیلاتۆنین تێدایە .
بادەم:
بادەم زۆر چاکە بۆت کاتیک ٦ بۆ ٨ کاتژمێر خەو دەکەیت چونکە دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست و ئەمەش کاتی دەوێت تاوەک هەرس ببێت.
بەتایبەت کاتیک ئاسایی مەشق و ڕاهێنان دەکەیت، لە خەودا ماسولکەکان کاردەکەن و خۆیان دروست دەکەنەوە، بۆیە پێویستیان بە سوتەمەنییە کە بەچاکی ئەو کردارە بکەن.
بادەم وەک مۆز مەگنسیۆم و تریپتفانی تێدایە کە یارمەتی جەستە دەدات پشوو بدەن وا بکات خەو لێبکەوێت.
شۆفان
شۆفان کاربۆهایدراتە کاتێک هەرس دەبێت. ئەنسۆلین لە خویندا بەرزدەکاتەوە. کاتێک یارمەتی تریۆتۆفان دەدات بچێتە ناو مێشکەوە بۆ ئەوەی گۆردێت بۆ سیرۆتۆنین.
قاپێکی بچووک لە شۆفان خەو دەتوانێت ئەو پرۆسەیە ڕێکبخات ئەوە بزانە ئەگەر پرۆتینی زۆر لەگەڵیدا بخورێت ئەوا ئەو پرۆسەیە دەوەستێت.
میوەی کێوی
خواردنی کێوی دەکرێت یارمەتی ڕێکخستنی هەرس ، هەوکردن دەدات و کۆریسترۆل کەم دەکاتەوە بەهۆی زۆری مادە ڕیشاڵیەکانەوە تێیدا و دژە ئۆکسان تێیدا.
بۆیە کاتێک جەستە پێت دەڵیت کە برسێتی پێش خەوتن ئەوا گوێی بۆ بگرە و پشتگوێی مەخە.
وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل