خەیار مادە ژەهراویەکان لەناو دەبات کە دەبنە هۆی نەخۆشیە درێژخانیەنەکان

تەندروستی

14/10/2019‌ 1058 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پزیشکەکان بەردەوام رێنمایی دەدەن کە خەیار یەکێکە لەو خواردنانەى زۆرترین سودى هەیە بۆ جەستەى مرۆڤ بەهۆى ئەو ڤیتامینە زۆرینەى لە پێکهاتەکەى بەتایەت لە تویکڵەکەیدایە.

سوودە گرنگەکانی خواردنی خەیار
هەرچەندە پسپۆڕان پێیانوایە کە خەیار لەبابەتى سەوزەواتەکان بێت، بەڵام لە ڕاستیدا میوەیە.
زۆرێک سوودی گرنگی هەیە بۆیە لەم بابەتەدا چەند سوودێکی دەخەینە ڕوو:
زۆریک مادەی خۆراکی تێدایە:
لە خەیارێکی ٣٠٠ گرامیدا ئەمانەی تێدا دەبینرێت:
کالۆری:٤٥گرام
جەوری گشتی: ٠ گرام
کاربۆکایدرات: ١١ گرام
پرۆتین: ٢گرام
مادەی ڕیشاڵی: ٢ گرام
ڤیتامین C  و K
مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆم و مەنگەنیس.
لەگەڵ ئەمانەشدا خەیار ڕێژەی ئاوی زۆری تێدایە کە ٪٩٦ پێکدەهێنێت.
مادەی دژە ئۆکسانی تێدایە:
ئەو مادەیە مادە ژەهراویەکان لەناو دەبات کە دەبنە هۆی نەخۆشیە درێژخانیەنەکان.
لەڕاستیدا میوە و سەوزەکان، بە خەیاریشەوە زۆر دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسانە سوودبەخشەکان و دەتوانن  ئەو مەترسی ئەو جۆرە حاڵەتانە  کەم بکەنەوە.
جەستە لە وشکبوونەوە دەپارێزێت:
ئاو زۆرگرنگە بۆ فرمانەکانی جەستە و رۆڵی زۆر دەگەیەنن وەک ڕێخستنی پلەی گەرم و گواستنەوەی پاشماوەکان  ویارمەتی مادە خۆراکیەکانیش دەدات.
لە ڕاستیدا ئاو کاریگەری لەسەر هەڵسوکەوتی جەستە و چوستی و چالاکی جەستە دەدات.
سوودی بۆ کێش دابەزین هەیە:
بەچەند جۆرێک خەیار دەکرێت سوودی بۆ کێش دابەزین هەبێت.
پێش هەموو شتێک کالۆری کەمی تێدایە.
١٠٤ گرام لە خەیارتەنیا ١٦ کالۆری تێدایە لە یەک قاپدا،
ئەمە لەکاتێکدا یەک خەیاردا ٣٠٠ گرام دا تەنیا ٤٥ کالۆری تێدایە.
خەیار دەتوانرێت وەک زەلاتە بخورێت.
هەروەها ڕێژەی ئاو تیایدا یارمەتی کێش دابەزین دەدات.
ڕێژەی شەکر لە خوێندا کەم دەکاتەوە:
چەندی توێژینەوە لەسەر ئاژەڵ کراوە کە دەرکەوتووە خەیار یارمەتی کەم کردنەوەی ڕێژەی شەکر دەدات لەخوێندا و لە زۆرێک جۆری شەکرە مرۆڤ دەپارێزێت.     
https://www.healthline.com/nutrition/7-health-benefits-of-cucumber#section7
سەرچاوە:  /www.healthline.com
وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل