شارپرێس:
كريستيانا
تتارنيكۆڤا راپۆرتێكى نوسيوه له گۆڤارى (مۆسكۆ فسكي كومسوموليتس)، تيايدا بۆچونى
سياسيه دياره‌كانى خستۆته روو ده‌رباره‌ى مه‌ترسى و سووده چاوه‌ڕوانكراوه‌كانى
ئه‌و كارانه‌ى ئه‌ردۆغان ده‌يانكات.
له راپۆرته‌كه‌دا
هاتوه: له 9ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه توركيا ده‌ستى به هێرش كردن كردوه بۆ سه‌ر باكورى
سوريا، به‌مه‌به‌ستى له‌ناودانى هێزه‌كانى سورياى ديموكرات و دروست كردنى ناوچه‌يه‌كى
ئارام له‌سه‌ر سنورى توركيا و سوريا.
ئايه مه‌ترسى
هه‌يه له په‌ره‌سه‌ندنى پرۆسه‌كه‌ى توركيا بۆ ئه‌وه‌ى ململانێيه‌كى سه‌ربازى
فراوان ناوچه‌كانى تريش بگرێته‌وه؟
له‌م باره‌يه‌وه،
گه‌وره راوێژكار له په‌يمانگه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌ى رۆژهه‌لاتى سه‌ر به ئه‌كاديمياى
زانسته روسيه‌كان، ڤلاديمير سيتنيكوف ده‌ڵێ: واى ده‌بينم جۆرێك له‌م په‌ره‌سه‌ندنه
بێته كايه‌وه، چونكه توركه‌كان نايانه‌وێ بوه‌ستن، ئه‌گه‌ره‌كان خراپن، ئه‌گه‌ر
بێت و جه‌نگى هه‌موان دژى هه‌موو لايه‌ك بێت، دياره شه‌ڕ له‌سه‌ر سنورى معاره‌زه‌ى
سوريا و هێزه فه‌رميه‌كانى سوريا ناوه‌ستێت، به‌لكو چه‌ند ياريچيه‌كى تريش ده‌گرێته‌وه.
توێژه‌رى سه‌ره‌كى
له ناوه‌ندى لێكۆڵينه‌وه‌ى رءژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست له په‌يمانگه‌ى مۆسكۆى حكومى بۆ
په‌يوه‌نديه نێو ده‌وڵه‌تيه‌كان (ئه‌ليكسه‌نده‌ر كريلۆف) ده‌ڵێ: دۆخه‌كه زۆر مه‌ترسيداره،
چونكه هێزى ناوخۆيى و نێو ده‌وڵه‌تى له ململانێى سورياوه تێوه‌گلاون. ئه‌م جه‌نگانه
نوێن، ده‌كرێ چه‌ندين جه‌نگى تر‌ى لێبكه‌وێته‌وه، له چه‌ندين ئاراسته‌ى تردا‌و له‌يه‌ك
كاتدا.
كاريگه‌رى
پرۆسه‌ى سه‌ربازى توركيا له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى روسيا له ولاتى سوريا چى ده‌بێت؟
شاره‌زا له
ئه‌نجومه‌نى روسى بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه، ئه‌نتون مارداسوف ده‌ڵێ: له رووى
ديبلۆماسيه‌وه روسيا ئێستا بێلايه‌نه. به‌لام به شێوه‌يه‌كى گشتى ئه‌م پرۆسه‌يه
به ره‌زامه‌ندى مۆسكۆ ئه‌نجامدراوه كه ئاراسته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانى روسيا
بۆ گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره‌كان يه‌ك دێته‌وه و توركيا پلان داده‌نێت بۆ دروست كردنى
ناوچه‌يه‌كى هه‌ڵكشان كه‌م له ناوچه‌ى سنورى خۆى و سوريا. سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش
پرۆسه‌كه دانوستان كردن له‌گه‌ڵ كورده‌كان چالاك ده‌كات.
ئه‌ليكسه‌نده‌ر
كريلوف يش ده‌ڵێ: له ديدگاى ياساى نێوده‌وڵه‌تيه‌وه، پرۆسه‌كه‌ى ئه‌نقه‌ره
داگيركاريه بۆ سه‌ر وڵاتێكى بێگانه‌ى خاوه‌ن سه‌روه‌رى و دوژمنكاريه‌كى كراوه‌يه.
واى دابنێ ئه‌ردۆغان
ناگاته دۆخى جه‌نگێكى فراوان. بروام وايه له‌و خاڵانه ده‌دات كه پێى وايه ئه‌و
بنكانه‌ن كه كورده‌كان تيايدا جێ‌گير بوون. پاشان، ده‌توانێ چالاكى ئه‌م به‌ره‌يه
كه‌م بكاته‌وه‌و ده‌ست بكات به هه‌ڵمه‌تێكى ئايۆلۆجى و ره‌واجى پێبدات له نێو
توركه‌كاندا به‌وه‌ى گه‌وره‌ترين هه‌ڵمه‌تى دژى تيرۆر به‌رپا كردوه، به‌مه‌ش خاڵى
زياتر به‌ده‌ست بێنێ.
RT.Arabic
حلمى ره‌سول
ره‌زا