ئێران گومان دەكات كەشتییەكانیان لە لایەن سعودییەوە تێكشكێنرابێت

جیهان

14/10/2019‌ 974 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرپرسێکى ئێرانى راگەیاند، ئەو ساروخانەی كە ئەمڕۆی ڕۆژی هەیینی كەشتییەكانی نەوتی ئێرانی لە دەریای سور تێكشكاند گومان دەكرێت لە لایەن وڵاتی سعودییەوە هاتبێت.

بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی كۆمپانیای نەوت گواستنەوەی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ تەلەفیزیۆنێكی پرێسی ئێرانی ووتی: ئەو ساروخانەی كە ئەمڕۆی ڕۆژی هەیینی كەشتییەكانی نەوتی ئێرانی لە دەریای سور تێكشكاند گومان دەكرێت لە لایەن وڵاتی سعودییەوە هاتبێت.
بەرپرسی پەیوەندییەكان ئاماژەی بەوە كرد گومان دەكرێت ئەو دوو تەقینەوەیەی كە بەر كەشتی سابیتی گوێزەرەوەی نەوت كەوتووە لە دووری 60 میل واتا 100 كیلۆمەتر لە شاری جدەی سەر بە وڵاتی سعودییەوە هاتبێت.
بریكاری فەڕمی هەواڵەكانی ئێران ووتی: ئاسایشی كەشتییەكە نەیانتوانیوە نەوتەكە كۆنتڕۆڵ بكەن و لە لەناوچون ڕزگاری بكەن، بەشێكی زۆری نەوتەكە كەوتووەتە نێو دەریای سورەوە

وەرگێڕانی: ڕەنج ڕەسوڵ