شارپرێس:
هەموو کەسێکی پێگەیشتوو بۆ هەر 1.1کیلۆگرام پێویستی 8 گرام لە پرۆتین هەیە ، پرۆتینیش سەرچاوەیەکی گرنگی ترشە ئەمینییەکانە کە پێویستە
بۆ زیندە چالاکییەکانی جەستە ، لێرەدا ئەوە دەخەینە ڕوو ئەگەر پرۆتین نەخورێت یان
کەمبخورێت چی ڕوودەدات :
* ماسوولکەکان لاواز دەبن و توانای جەستە لە جێگرەوەی
خۆراکی و سووتانی گەرمۆکەکان لاواز دەکات .
* توانای تەرکیز کردن لاواز دەبێت ، لەبەرئەوەی پرۆتین
پێویستە بۆئەوەی جەستە بەرهەمهێنانی هۆڕمۆن و ئەنزیمە پێویستەکانی بۆ چالاکییەکانی
مێشک .
* ساڕێژبوونی برینەکان هێواش دەکاتەوە ، لەبەرئەوە
لەکاتی تێکچوون و برینی پێست چاکبوونەوەی سەخت دەبێت .
* ئەگەر پرۆتین کەم بچێتە جەستەی مرۆڤەوە ، ئەوە مرۆڤ
تووشی ئەنیمیا دەکات ، لەبەرئەوەی هەر خواردنێکی پرۆتینی ئاسن و ڤیتامین ١٢ تێدایە
و کەمبوونی سەردەکێشی بۆ تووشبوون بە کەمخوێنی .
* لەنیشانەکانی کەمی پرۆتین قەتیسبوونی شلەی ناو جەستەیە
.
* یەکێکی تر لە نیشانەکانی کەمی پرۆتین لاوازبوون و شکانی
نینۆکەکانە.
وەرگێران: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی