چۆن بەسەر نەخۆشییەکانی پوکدا زاڵ دەبیت؟

تەندروستی

14/10/2019‌ 1255 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەخۆشییەکانی پووک کاریگەرییان لەسەر تەندرووستی دەم و ددانەکان هەیە ، لە دیارترین نیشانەکانی نەخۆشی پووک بریتییە لە هەڵاوسانی پووک و هەستەوەری ددان و بۆنی ناخۆشی ناو دەم  .
لەپێناو دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییەکانی پووک پێگەی "لایف سترۆنگ" کۆمەڵێک چارەسەری جۆراوجۆری پێشنیاز کردووە کە دەکرێت لەماڵەوە پەیرەویان لێبکرێت بەمجۆرەی خوارەوە :
رۆژانە ددانەکانت بشۆ بۆماوەی ٣ بۆ ٤ خولەک ، واباشترە دوای هەموو ژەمێک یان ژەمێکی سووک ددانەکان بشۆردرێت .
بۆ رزگاربوون لە بەکتریا و ئەو تەنۆکە بچووکانەی خواردن کە لەناو دەمدا دەمێنێتەوە دەبێت برێکی زۆر ئاو بخورێتەوە و گیراوەی ددان شوشتن بەکاربهێنرێت ، هەربۆیە لەدوای گەڕان بەدوای گیراوەکانی دەم و ددان شووشتن  بەدوای پێکهاتەلانی وەک  (cetylpridinium chloride) و  (domiphen) بگەڕێین کە کلسی ددانەکان لادەبات .
تەنیا بۆماوەی سێ مانگ فڵچەی ددان سووشتن بەکاربهێنە و بیگۆڕە بەیەکێکی تر ، هەوڵ بدە فڵچەیەکی زیادەت هەبێت و لەناو  مێزی نووسینگەکەت یان لەناو ئۆتۆمبێلەکەت هەڵیبگرە بۆئەوەی لەکاتی گەشتکردن یان بزربوونی ئەوەی تر لەبەردەستدابێت .
لەیادت نەچێت لەکاتی ددان شوشتندا بە فڵچەکان پووکت بشۆی بۆئەوەی ئەو ماددەیەی بە پوکەوە نیشتووە لابچێت ، چونکە ئەو هەنگاوە سووڕی خوێن چالاک دەکات و ئۆکسجینێکی زیاتر  دەگەیەنێت پووک ، بەوەش تەندرووستتر و بەهێزتر دەبێت .
هەوڵ بدە لەڕێگای دەستکەوتنی بڕێکی زۆرتر لە ڤیتامین" د " لەناو سیستەمی خۆراکی و خواردنەوەی شیر و  خواردنی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم وەک ماست و پەنیر و بادەم ددانەکانت بەهێزتر بکەیت.

وەرگێران: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی