شارپرێس:
ئاماژه و نیشانه‌كانی دیارییه
ژه‌هراوییه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا به خێرایی
له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع ده‌ركه‌وتن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له ده‌رئه‌نجامی كرده سه‌ربازییه
داگیركارییه‌كه‌ی توركیا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، 785 له داعشه بیانییه ده‌ستگیركراوه‌كان
له خێوه‌تگای عێن عیسی هه‌ڵاتن هه‌روه‌ك ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ باسی
لێوه كردووه، ئه‌م هه‌ڵاتنه پشتیوانییه بۆ دووباره زیندووكردنه‌وه‌ی داعش، له‌ولاشه‌وه
كورده‌كانی ڕۆژئاوا هه‌ڕه‌شه‌ی چوون به‌ره‌و جه‌مسه‌ری ڕوسیا ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
هێرشه‌كانی سوپای توركیا و لایه‌نه پاشكۆكانیان، ئه‌مه‌ش ناوچه‌كه ده‌خاته به‌رده‌م
گڕكانێكی ئاگرین كه له‌وانه‌یه تینی ئاگره‌كه‌ی بگاته هه‌مووان.
بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا
به كیشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ده‌ر نه‌بووه له
سیاسه‌ته پلانبۆدانراوه‌كانی وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌مبه‌ر
ته‌نگژه‌كانی جیهان كه ده‌قه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه : "له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكادا
نییه هه‌موو ته‌نگژه‌كانی جیهان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دایه
سه‌ره‌داوی هه‌موو په‌ته‌كان به‌ده‌سته‌وه بگرێت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆشی
بیانخاته‌كار".
تڕه‌مپ هاوپه‌یمانه‌كانی شۆك نه‌كرد،
به‌ڵكو نه‌یاره‌كانی ته‌نگه‌تاو كرد كاتێك بڕیاری كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ووڵا‌ته‌كه‌یدا
له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، به‌مه‌ش تورك و كورده‌كانی ڕووبه‌ڕووی یه‌ككردنه‌وه.
ئاسانیش نییه بۆ هێزه كوردییه‌كان ڕووبه‌ڕووی سوپای توركیا ببنه‌وه.
ئه‌م گڵۆپهه‌ڵكردنه سه‌وزه‌ی
ئه‌مریكا، ئه‌نقه‌ره ده‌ستواڵا ده‌كات سنوره‌كانی باكوری سوریا ببڕێت و ناوچه
ئارامه به‌و قوڵاییه‌ی گه‌ره‌كیه‌تی تێدا دابمه‌زرێنێت، به‌مه‌ش پلانی دابه‌شكردنی
خاكی سوریا زیندووتر ده‌كاته‌وه.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئه‌و
باجه چی ده‌بێت كه ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌یدات، گومانیش له‌وه‌دا
نییه واشنتۆن دیارییه‌ك پیشكه‌ش ناكات كه دیاری گه‌وره‌تری لێوه ده‌ست نه‌كه‌وێت،
له ئاینده‌شدا ئه‌م پرسه ڕوونتر ده‌بێته‌وه.
چاودێران پێیان وایه واشنتۆن
له به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه‌ی موشه‌كی ئێس 400 ی ڕووسی له توركیا خۆش نابێت، بۆیه
بڕیاریداوه توركیا فرێداته ناو جه‌رگه‌ی زه‌لكاوی سوریاوه، ئه‌مه‌ش دیارییه‌كی
مینڕێژكراوه، ڕێگه‌ش خۆش ده‌كات بۆ پێكدادانێكی زووبه‌زووی هێزه بكه‌ره‌كانی سه‌ر
گۆڕه‌پانی سوریا، واته ڕوسیا و ئێرانی هاوپه‌یمانانی ئه‌نقه‌ره.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا سه‌باره‌ت
به ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی سوریا، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆكی ئێران ئاماژه‌ی به
"سه‌ودا و مامه‌ڵه‌كانی پشت په‌رده" كرد و ووتی : ئه‌مه‌ی ڕوو ده‌دات
له به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه‌دا نییه. ڕۆحانی وورده‌كاری قسه‌كانی ڕوون نه‌كرده‌وه،
به‌ڵام ووتی كه گرفته گه‌وره‌كه له باكوری سوریا و ڕۆهه‌ڵاتی فوڕاتدا نییه،
بگره گرفته‌كه له ناوچه‌كه‌دایه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ڕۆحانی هه‌مان
ترس و دڵه‌ڕاوكێی توركیای هه‌یه سه‌باره‌ت به كورده‌كان، به‌ڵام پێی وایه چاره‌سه‌ر
ئه‌وه‌یه توركیا كرده سه‌ربازییه‌كانی بوه‌ستێنێت و كورده‌كانیش بچنه‌پاڵ سوپای
سوریاوه.
كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا سوود به
به‌شار ئه‌سه‌د ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌ر به زه‌بری هێزیش بێت، ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و
خاكه‌ی سوریادا بگرێته‌وه، ، كه كورده‌كانیش لاواز بكرێن، بۆ ئه‌سه‌د و ڕوسیا و
ئێران ئاسانه ئه‌و ئامانجه‌یان بپێكن.
بۆ سه‌لماندنی ڕاستی ئه‌م قسانه‌ی
سه‌ره‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ین كاتێك سه‌رۆكی ئه‌مریكا له دیسه‌مبه‌ری
ڕابردوو بڕیایدا هێزه‌كانی له سوریا بكێشێته‌وه، ڕاوێژكاره‌كانی فشاریان خسته‌سه‌ر
و تێیانگه‌یاند كه ئه‌و كشانه‌وه‌یه هه‌لێكه بۆ ئێران كه هه‌ژموونی خۆی له
ناوچه‌كه فراوانتر بكات. ئه‌مه‌ش كه له عێراقدا ڕوویدا به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی
ئه‌مریكا له ساڵی 2011، ئێران ئه‌و
بۆشاییه‌ی پڕكرده‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه بۆ ئێران زۆر سوودبه‌خش بوو، چونكه عێراق
خاڵی په‌ڕینه‌وه بوو به‌ره‌و سوریا، له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
زۆری پێشكه‌شی ئه‌سه‌د كرد و هه‌زاره‌ها له میلیشیا شێعه عێراقییه‌كانیشی ڕه‌وانه‌ی
ئه‌و ووڵاته كردن و له سوریا بوونه هێزكی گرنگی كاریگه‌ر.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه به‌رجه‌سته‌ی
قسه‌كانی ڕۆحانی ده‌كات كه باسی له "مامه‌ڵه و سه‌ودای پشت په‌رده"
كردووه، پرسیاریش ئه‌وه‌یه: تۆ بڵێی توركیا گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ی به واشنتۆن دابێت
كه ئێران نه‌توانێت له ناوچه‌كه كوردییه‌كاندا فراوانخوازی بكات؟
ئاسان نییه سوپای توركیا
بتوانێت سه‌ركه‌وتنێكی خێرا له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌ستبخات، چونكه ئه‌گه‌ر
داعش دۆخه‌كه بقۆزێته‌وه و چالاكییه‌كانی ده‌ستپێبكاته‌وه، ململانێكه ڕه‌هه‌ندێكی
دیكه وه‌رده‌گرێت.
سه‌رقاڵبوونی كورده‌كان به شه‌ڕی
سوپای توركیاوه، بۆشاییه‌كی باش بۆ داعش دروست ده‌كات كه له شوێنی دیكه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌نه‌وه،
به تایبه‌تیش كه هه‌زاره‌ها چه‌كداریان له شانه نووستووه‌كان له‌ژێر زه‌وی
دێنه‌ده‌ره‌وه و پلان بۆ چالاكی و هێرشه‌كانیان داده‌ڕێژن.
ووڵامی كورده‌كان
سوپای توركیا ڕووبه‌رووی هێزێكی
كوردی تۆكمه ده‌بێته‌وه كه خاوه‌ن چه‌كن و ڕاهێنراون، ئه‌مریكاش سه‌رپه‌رشتی ئه‌و
پڕۆسه‌یه‌ی كردووه و باشترین میتۆدی سه‌ربازی فیركردوون، بۆیه سه‌ركه‌وتنی
توركیا له‌و جه‌نگه‌دا ئاسان نییه و له‌وانه‌یه زۆر درێژه بكێشێت، ئه‌مه سه‌رباری
ئه‌وه‌ی باجێكی گه‌وره‌ی ماددی ئه‌و پڕۆسه سه‌ربازییه‌ی ده‌دات.
له كاتێكدا توركیا به‌ده‌ست
دۆخی ئابووری ناله‌باره‌وه ده‌ناڵێنێت، ئه‌و جه‌نگه سزایه‌ك ده‌بێت بۆ ئه‌ردۆغانی
سه‌رۆكی توركیا و ده‌رامه‌ته داراییه‌كانیشی چۆڕه‌بڕ ده‌كات. با وای دابنێین كه
كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و ئامانجه‌كانیشی ده‌پیكێت و
ناوچه‌ی ئارامیش دروست ده‌كات، ئه‌و كات خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و ناوچه ئارامه
بۆ ملیونه‌ها ئاواره‌ی سوریا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی توركیا، سه‌ركرده‌كانی تورك
پلانیان داناوه به‌شێك له‌و بارگرانییه داراییه بخه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌مریكا، به‌ڵام
كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له باكوری سوریا هه‌موو بارگرانییه داراییه‌كه ده‌خاته‌وه
سه‌رشانی توركیا.
ئه‌گه‌ری پێكدادانی سوپای سوریا
و توركیاش له‌گۆڕێیه، به تایبه‌تیش كه سه‌رۆكی سوریا به‌ڵێنی داوه هه‌موو خاكی
سوریا بگێڕێته‌وه ژێر ده‌ستی خۆی، له‌مه‌شه‌وه واشنتۆن ناوچه‌كه‌ی خستۆته ناو
كوره‌یه‌كی ئاگرینه‌وه.
له دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی
ئه‌مریكا، كورده‌كان له ده‌رگای دیمه‌شقیاندا و گفتوگۆ‌و دانوساتانیان له‌گه‌ڵ ڕوسیا
و سوریا ده‌ستپێكرد، به‌مه‌ش هێزه‌كانی سوریا له‌سه‌ر سنور بڵاوه‌یان پێ ده‌كرێت.
ڕاسته هێشتا دانوستانه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، به‌ڵام ڕێخۆشكه‌رن بۆ سه‌ركه‌وتن
و ڕێككه‌وتنی نێوان كورده‌كان و ڕژێمه‌كه‌ی سوریا.
داگیركارییه‌كه‌ی توركیا بۆ
باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، خاكه‌كه‌ی ده‌خاته بن ده‌ستی لایه‌نه پاشكۆكانی توركیا
كه ئامانجیانه به‌شار ئه‌سه‌د بڕوخێنن، به‌مه‌ش ئه‌و هێزانه ده‌بنه داگیركه‌ری
خاكی سوریا، ئه‌مه‌ش دیمه‌شق هان ده‌دات له‌گه‌ڵ كورده‌كان رێكبكه‌وێت.
داعش وه‌ك بۆمبه مینڕێژكراوه‌كه
ئه‌گه‌ر توركیا له كرده سه‌ربازییه
داگیركارییه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت و ئامانجه‌كانی بپیكێت، ئه‌و كات خۆی له به‌رامبه‌ر
هه‌زاره‌ها چه‌كداری داعشدا ده‌بینێته‌وه كه له به‌ندیخانه‌ی كورده‌كان ده‌ربازیان ده‌بێت و بۆمبێكی مینڕێژكراون. خێوه‌تگای (هۆل)
یش ده‌یه‌ها هه‌زار له داعشه‌كانی تێدا به‌ندكراون كه ئامانجیان زیندووكردنه‌وه‌ی
خه‌لافه‌ته‌كه‌ی خۆیانه.
له‌و ساوه‌ی داعش هه‌ره‌سیهێناوه،
كورده‌كان بوونه به‌رپرسی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی گومانی داعشبوونیان لێ ده‌كرێت
له به‌ندیخانه‌كاندا، له‌وساوه 90 هه‌زار كه‌س به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیركراون كه
چه‌نده‌ها سه‌ركرده‌ی مه‌یدانی و فكری ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆرسته توندڕه‌وه‌یان
تێدایه، بۆیه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه داعش له عێراق و
سوریا زیندوو بكاته‌وه، چونكه ئه‌وان سوود له‌و پاشاگه‌ردانییه‌كی رۆژئاوا وه‌رده‌گرن
كه داگیركارییه‌كه‌ی توركیا ده‌یهێنێته‌ئاراوه.
كورده‌كانیش ڕایانگه‌یاندووه كه
له بارودۆخێكی له‌م جۆره‌دا و به هۆی كرده داگیركارییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌یان،
له‌وانه‌یه نه‌توانن ئه‌و چه‌كداره داعشانه به ده‌ستبه‌سه‌ری بهێڵنه‌وه كه 5
هه‌زار كه‌سن و هه‌زار كه‌سی بیانیشیان تێدایه كه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی 55 ده‌وڵه‌تن.
پێگه‌ى ئه‌له‌كترۆنى : عه‌ره‌ب
نووسينى : حلمی هه‌مامی
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر