شارپرێس:
بەپێى راپۆرتێکى گۆڤارى (نيزافيسيمايا غازيتا) وه‌ك كاردانه‌وه‌يه‌ك له به‌رانبه‌ر داگيركارى هێزه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر
خامى سوريا، هه‌ريه‌ك له ئه‌ڵمانيا و فه‌ره‌نسا بڕيارياندا ناردنى چه‌ك بۆ توركيا
هه‌ڵپه‌سێرن. پێشبينيش ده‌كرێ وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌ڵوێستێكى
هه‌ماهه‌نگ و يه‌كانگير سه‌باره‌ت به‌و پرۆسه‌يه رابگه‌يه‌نن.
هه‌روه‌ها
روسيا دژى هه‌بوونى هێزه بيانيه‌كان له سوريا هه‌ڵوێستى خۆى راگه‌ياند. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا، سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان نيازى وه‌ستانى پرۆسه‌ى كانى
ئاشتى نيه، به پێچه‌وانه‌وه، سوپاكه‌ى هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر هێزه‌كانى سورياى
ديموكرات چڕ كردۆته‌وه.
به‌ڵام گه‌وره
توێژه‌رى ناوه‌ندى ئاسايشى ئۆرو ئه‌تڵه‌سى له په‌يمانگه‌ى مۆسكۆى حكومى بۆ په‌يوه‌نديه
نێو ده‌وڵه‌تيه‌كان (يۆليا كوردياشوفا)، واى ده‌بينێ ئه‌ردۆغان له به‌ده‌ست
هێنانى ئامانجه قوڵه‌كاندا ده‌وه‌ستێت، له نمونه‌ى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هێزه‌كانى
سوريا ديموكرات يان داگير كردنى سه‌رجه‌م ناوچه كورديه‌كانى سوريا. له‌م باره‌يه‌وه
ده‌ڵێ: ژماره‌ى كورده‌كان له‌و وڵاته‌دا زۆرن، بۆ داگير كردنى شوێنه‌كان ده‌بێ
هێزه‌كانى سورياى ديموكرات له‌ناوبه‌رێ، ئه‌مه‌ش كارێكى ئاسته‌مه. له‌لايه‌كى تره‌وه،
ئه‌مه‌ريكا و روسيا و ئێران رێگه به‌توركيا ناده‌ن چوارچێوه‌يه‌كى دياريكراو ببه‌زێنێ،
ئه‌درۆغانيش له‌مه تێده‌گات.
هه‌رچى به‌ڕێوه‌به‌رى
ناوه‌ندى لێكۆڵينه‌وه‌ى توركياى نوێيه (ئامور حاجييف)، واى ده‌بينێ كاردانه‌وه‌ى
نێو ده‌وڵه‌تى به‌رانبه‌ر پرۆسه‌ى كانى ئاشتى به‌لاى ئه‌درۆغانه‌وه جێگاى سه‌رسوڕمان نييه. يه‌كێتى ئه‌وروپاش ته‌نها
به ره‌خنه‌گرتن له ئه‌ردۆغان ناوه‌ستن، به‌لام نايانه‌وێ كێشه‌ى په‌نابه‌رانى نوێ
بۆ ئه‌وروپا دروست بكه‌ن و فشارى زياد له پێويستيش ناكه‌ن، هه‌رچى هه‌لوێستى
روسيايه به‌لاى توركياوه شتێكى تازه نييه.
شاره‌زايان
دووپاتيده‌كه‌نه‌وه هه‌لوێسته‌كانى روسيا و توركيا تا راده‌يه‌كى زۆر له يه‌كتريه‌وه
نزيكن، هه‌رچه‌نده له ميتۆددا جياوازييان هه‌يه. هه‌ردوو لايان پاڵپشتى يه‌كپارچه‌يى
خاكى سوريا ده‌كه‌ن. كوردياشۆفا پێى وايه توركيا ناوچه كورديه‌كان دانابڕێت، به‌لاى
ئه‌نقه‌ره‌وه دروست بوونى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ريى يان كيانێكى سه‌ربه‌خۆ له سوريا، هه‌تا
ئه‌گه‌ر بێت و سه‌ر به توركياش بێت، بابه‌تێكى قبوڵ نه‌كراوه.
هه‌ر به
گوێره‌ى بۆچونى شاره‌زاييان، له ئاينده‌دا ناوچه‌ى دابڕێنراو يان ئارام ده‌چێته‌وه
ژێر ده‌سه‌لاتى حكومه‌تى نوێى سوريا؛ كه له ميانى دانوستانه‌كان له چوارچێوه‌ى
پرۆسه‌ى ئه‌ستانه‌دا دروست ده‌كرێت. راسته دانوستانه‌كان قورس ده‌بن ئه‌گه‌ر بێت
و له‌شكركێشى توركيا زياتر بێت بۆ ناو قوڵايى خاكى سوريا ياخود چوارچێوه‌ى
دياريكراو ببه‌زێنێ، به‌ڵام ئه‌مه روونادات.
RT.Arabic
حلمى ره‌سول
ره‌زا