بەهۆی هوتافی ڕەگەزپەرستیەوە دووجار یارى ئنیگەلتەرا و بولگاریا وەستێنرا

وەرزش

15/10/2019‌ 481 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەمیانەی یاری پاڵاوتن بۆ یۆریۆی ٢٠٢٠ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا توانی بە ئەنجمی ٦ گۆل بەرامبەر بە سفر لە بولگاریا بباتەوە و توانی بە فەرمی سەربکەوێت بۆ پاڵەوانێتییەکە؛ بەڵام لەکاتی یاریەکەدا یاریزانەکانی ئینگلتەرە دووجار بەهۆی هاواری ڕەگەز پەرستیەوە بەرامبەر رەحیم ستێرلنگ ڤیلاس مینگس  لە بەشی یەکەمی گێمەکەدا یاریەکەیان وەستاند.
یاریزانەکان زۆر نزیک بوون لە بەجێهێشتنی یاریەکە، بەڵام دوای پەشیمانەوە و ویستیان وانەیەک فێری ڕەگەز پەرستەکان بدەن.
یاریزانەکان وەستان لە یاریکردن کاتێک گلەی خۆیان لە یاریدەدەری ناوبژیوانەکە کرد ئاماژەیان بەوەدا  و بەتوڕەیەوە وتیان" کە ئایا گوێت لەوەبوو؟"
پاشان هاریکەین چوو بۆلای ناوبژیوانی سەرەکی یاریەکە ئیڤان بێبێک بۆ وەستاندنی یاریەکە بۆ ٦ خولەک،دوای ئەمەش پرۆتۆکۆڵی یوفا وایکرد کە ناوبژیوانەکە بە هاندەران بڵێت کە بێدەنگ بن.
پاشان لەناو یاریگاوە ڕاگەیەنرا کە بێدەنگ بن ولە و ڕەگەزپەرستی دەستهەڵگرن چونکە ئەگەر بەردەوام بن ئەوا یاریەکە کۆتایی پێدەهێنرێت و یاریەکە بەردەوام نابێت.
پاشان کاپتنی هەڵبژاردەی بولگاریا لەکاتی وەستانەکەدا داوای لەهاندەران کرد کە لە هاواکردن بە دەنگی مەیموون بەوستن وکۆتایی پێ بێنن.
پاشان لە وێنەیەکی دیکە بڵاو کرایەوە هە تیایدا هاندەران سڵاوکردنی نازیەکان دەکەن.
سەرچاوە: www.thesun.co.uk/
وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل.