شارپرێس:
ئەگەر ڕۆژانە حەبێکی ئەسپەرین دەخۆیت، ئەوا مەوەستە
لەخواردنی چونکە لە توێژیەنوەیەکدا دەرکەوتووە کە ئەو نەخۆشانەی مێژووی نەخۆشی
دڵیان هەیە و وازیان لە ئەسپەرین هێناوە مەترسی جەلدی دڵ تیایندا بە ڕێژەی ٪٦٠
بەرز بۆتەوە.
پزیشک بێن بارزیلیا کە بەرپرسی نەخۆشانەی دڵەو دەڵێت
" ئەم توێژینەوەیە گنرگیەکانی ئەسپەرینی دەستنیشان کردووە و زۆربەی کات کاتێک
نەخۆشەکان هەست بەباشی دەکەن واز لە ئەسپەرین دەهێنن، بەڵام ئەمە کێشەیەکی زۆر
گەوەرەیە.
دەگای ڕاپۆرتی جیهانی و ئەمەریکی تێبینی دەدەن کە زیاتر
لەنیوەی پێگەیشتوانی تەمەن ٦٥ ساڵ ڕۆژانە ئەسپەرین بەکاردەهێن.
کەواتە گرنگی ئەسپەرین چییە؟
پەێی پسپۆرانی ناوەندی پزیشکی کلیڤلاند دەڵین ئەسپەرین
خرۆکەکانی خوین ڕێکدەخات و ناهێڵێت چەوری لەناو دڵدا کۆبێتەوە وکە دەبنە هۆی
جەڵدەی دەماخ و دڵ. توێژینەوە دەریدەخات کە خواردنی ئەسپەرین زۆر پەیوەندی بە
کەمرکردنەوەی ڕێژەی گیان لەدەستدانەوە هەیە بە هەموو هۆکارەکان. بەتایبەت لە کەسە
بەساڵاچووەکان
ئەوانەی مێژووی نەخۆشی دل و جەڵدەی دەماخیان هەیە.
سەرچاوە: health.clevelandclinic.org
وەرگێڕآن: ڕەوەند ئیسماعیل