نیشانە سەرەتاییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر

تەندروستی

16/10/2019‌ 2002 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی پێگەی "میدیک فۆرووم" لە قۆناغە سەرەتاییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر نیشانەگەلێکی ناروون بۆ نەخۆشییەکە روودەدات کە تێبینیکردنی ئاسان دەکات .

پزیشکان دەڵێن یەکێک لە نیشانەکانی نەخۆشی شێرپەنجەی جگەر بریتییە لە ناکاو دوورکەوتنەوە لە خواردن ، کە لە ئەنجامدا نەمانی ئارەزووی خواردن و لەدەستدانی کێشی لێدەکەوێتەوە .

سەرباری ئەوەو ماندووبوونی خێرا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە و دەرکەوتنی پەنجە لەرزین بەڵگەیە لەسەر بوونی لووی شێرپەنجەیی .

پزیشکان سێ نیشانەی تریان دیاریکردووە کە لە جۆرەکانی تری لوویان جیادەکاتەوە ، لەبەر ئەوە دەبێت لەکاتی ئارەقکردنەوەی زۆر لەشەوان و دەرکەوتنی گرێی لەسەری پەنجەکان و دەنگ نووسان بی هیچ هۆکارإکی روون سەردانی پزیشک بکرێت .


وەرگێڕان : ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی