شارپرێس:
ژماره‌یه‌ك فڕۆكه كه گومانده‌كرێت سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بن و ئه‌و سه‌ربازگه‌یان له خه‌راپ عشکی سه‌ر به كوبانێ بۆردومان كردبێت.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوار شەممە ژماره‌یه‌ك فڕۆكه كه گومانده‌كرێت سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بن و ئه‌و سه‌ربازگه‌یان له خه‌راپ عشکی سه‌ر به كوبانێ بۆردومان كردبێت.
روانگه‌كه ئاماژه‌ی داوه، پێشتر سه‌ربازگه‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه چۆڵ كراوه و گومانیش ده‌كرێت، فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به مه‌به‌ستی وێرانكردنی سه‌ربازگه‌كه ئه‌و بۆردومانه‌یان كردبێت.
لەلایەکى ترەوە هێزەکانى هەسەدە ئه‌و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌ی توركیایان له شه‌قامه‌كانی ته‌ل ته‌مر نمایشكرد كه دوێنێ سه‌ربازانی توركیا له مه‌یدانی شه‌ڕ به‌جێیان هێشتبوو.
س.هـ