شارپرێس..
له ئه‌نقه‌ره‌وه
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سكاڵاى ئه‌وه‌ى كردوه كه سياسه‌تمه‌دارانى
وڵاته بيانيه‌كان پرسه‌نامه‌يان ئاراسته نه‌كردوه به‌هۆى كوژرانى 20 هاوڵاتى
توركه‌وه له ناوچه سنوريه‌كان به‌هۆى رۆكێت و هاوه‌نه‌وه‌كانى به‌رى سورياوه.
ئه‌ردۆغان
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردوه له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه هيچ پرسنامه‌يه‌كى به ده‌ست
نه‌گه‌يشتوه، هيچ سياسيه‌كيش هيواى چاك بونه‌وه‌ى بۆ برينداره‌كانى ولاته‌كه‌ى نه‌خواستوه
كه ژماره‌يان 170 كه‌سه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هێمايه‌ك بۆ زيانه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له
ناوچه سنوريه‌كان.
سه‌رۆكى
توركيا ئه‌وه‌ى راگه‌ياندوه، ولاته‌كه‌ى ئه‌م بابه‌ته له حساباتى خۆي‌دا هه‌ڵده‌گرێت،
و له ئاينده‌دا متمانه به‌و سياسه‌تمه‌دارانه ناكات، چونكه ئه‌و جۆره هاوبه‌شانه‌مان
پشتيان پێ نابه‌سترێت.
RT.Arabic
حلمى ره‌سول
ره‌زا