شارپرێس:
گۆڤارى (فۆينيه ئوبزرينيه) راپۆرتێكى بڵاوكردۆته‌وه ده‌رباره‌ى
ناچاربوونى كورده‌كان له هاوكارى كردنى ئه‌مه‌ريكا، و مه‌ترسى به‌رزه فڕيه‌كانى
ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر خودى روسيا.
له راپۆرته‌كه‌دا
هاتوه: پرۆسه‌ى سه‌ربازى توركيا له سوريا ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌ربازه‌كانى ئه‌ردۆغان
هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كورده‌كان، له ميدياكانى روسياوه هيڵێكى روون هه‌يه به‌وه‌ى:
كورده‌كان خۆيان به‌رپرسن له كێشه‌كانيان، چونكه له هه‌ندێ كاتدا پشتيان به ئه‌مريكا
به‌ستوه نه‌ك روسيا.
كورده‌كان له
هه‌ندێ كاتدا خۆيان له دۆخێكى ئيجگار مه‌ترسيداردا بينيوه‌ته‌وه. له‌لايه‌كه‌وه
داعش هه‌ره‌شه‌ى لێده‌كردن، له‌لايه‌كى تره‌وه توركيا كه ئێستا هێرش ده‌كاته سه‌ريان؛
كه ده‌بوو زۆر زوتر رووى بدايه. له‌و كاته‌دا ته‌نها يه‌ك بژارده هه‌بوو له به‌رده‌م
كورده‌كاندا، ئه‌ويش گه‌ڕان بوو به‌دواى سه‌رپه‌رشتيارێكى به‌هێزدا ئه‌ويش ئه‌مريكايه،
ئه‌ويش له‌و كاته‌دا به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وه بوو كه پاڵپشتى كورده‌كان بكات.
كه‌واته،
بۆچى ره‌وا نييه كورده‌كان هاريكارى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا بكه‌ن؟ به پێچه‌وانه‌ى
توركيا و سوريا، ئه‌مريكا داواى قه‌له‌مره‌وى نه‌كردوه به‌سه‌ر كورده‌كان و گه‌لى
كوردى نه‌چه‌وساندۆته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌يانتوانى چه‌كى جۆرييان ده‌ست بكه‌وێت و
هاوكارى راهێنه‌ره سه‌ربازيه‌كانى ئه‌مريكا به‌ده‌ست بهێنن. دياره كورده‌كان
سودى ته‌واويان له‌مه بينيوه، به‌هۆى ئه‌و يارمه‌تيانه‌وه توانييان
ميلشياكانيان بكه‌نه هێزێكى تۆكمه‌ى شه‌ڕكه‌ر.
دياره
روسياش هه‌مان شتى ويستوه له يارمه‌تيدانى كورده‌كان، ئێستا روسيا چاو له پرۆسه
سه‌ربازيه‌كه‌ى توركيا ده‌پۆشێ، به‌ڵام به زوترين كات، ئه‌م جۆره هه‌لوێستانه
به پراكتيكى گونجاو نابن، پاشان كورده‌كان په‌نايان بۆ ديمه‌شق برد و داواى يارمه‌تييان
لێ كرد.
ئايه ئه‌مه
ماناى ئه‌وه‌يه ئه‌سه‌د مه‌بده‌ئى نييه، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌گه‌ل كورده‌كانى
هاوپه‌يمانى ئه‌مريكادا وه‌ستاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له واقيعدا، ئه‌سه‌ديش وه‌ك
هه‌ر يه‌كێك له سه‌رۆكه‌كان گرنگى به يه‌كپارچه‌يى خاكى وڵاته‌كه‌ى ده‌دات؟
RT.Arabic
حلمى ره‌سول
ره‌زا