هەنار یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات؟

جیهان

17/10/2019‌ 1060 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی 
هەنار سەرچاوەیەکی سەرەکی دژە ئۆکسینەکانە و هەر ١٠٠ گرامی ١٦،٢ گرام شەکری سادەی تێدایە ،واتا ٧٥ گەرمۆکە (کالۆری ).

لەبەر ئەوە شارەزایانی بواری تەندرووستی و خۆراکی دەڵێن نابێت بڕێکی زۆر هەنار بخورێت ، لەگەڵ ئەوەی واباشترە دەنکی هەنارەکان بخورێت لەجیاتی شەربەتەکەی.

زیادەرەویکردن لە خواردنی هەنار دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕیژەی شەکر لە خوێندا، کە ئەمە وادەکات هەستی برسێتی درووست بکات و پاڵ بەکەسەکەوە دەنێت لەنێوان ژەمەکان خواردن بخوات ، کە چەوری لەناو جەستەدا کەڵەکە دەکات.

هەنار دەوڵەمەندە بە ئاسن و زنک و مس، هەروەک سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین E وD و C و ڤیتامین B  جگە لە ڤیتامین B12.

ئەگەر تۆ یەکێکی لەوانەی زۆر حەزت لەو میوەیەیە و ناشتەوێت کێشت زیاد ببێت ، ئەوە هەوڵ بدە بەیانیان و بێ زیدەرەویکردن بیخۆیت.