ترەمپ: تورکیاو کورد وەک دوو منداڵ وان دەبێت شەڕیان پێ بکەیت

جیهان

18/10/2019‌ 1961 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاند، کورد و تورک وەکو دوو منداڵ وابوون کە دەیانویست شەڕ لەگەڵ یەکدی بکەن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، لە بەردم جەماوەرى پارتەکەى ویلایەتی تێکساس رایگەیاندووە: "ئەوەی من کردم نا ئاسایی بوو. من وتم ئەوان بۆ ماوەیەک شەڕی یەکتر دەکەن. وەکو دوو منداڵ، دەبێت وایان لێبکەیت شەڕ بکەن، دواتر لێکیان بکەیتەوە".
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەوان چەند رۆژێک شەڕیان کرد و ئەوەش زۆر توندوتیژانە بوو.
ترەمپ ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەوان چوونە ئەوێ و گوتیان کە وەستانێکی کاتییان دەوێت و کوردەکان کارێکی باشیان کرد ئەوان کەمێک دەچنە دواوە.
سەرۆکی ئەمەریکا جەختیشیکردەوە، یەک قەترە خوێنی ئەمەریکییەکان لە باکووری سووریا نەڕێژراوە.

س.هـ