شارپرێس:
نێرده‌ی پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌ڵێت، لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی شوبهاندنی شه‌ڕی كورد و توركیا به شه‌ڕی منداڵان "نه‌زانانه‌و بێشه‌رمانه‌یه".
برێت مه‌كگۆرك، نێرده‌ی پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌تویته‌ری خۆی نوسیویه‌تی، قسه‌كه‌ی تره‌مپ "نه‌زانانه‌و بێشه‌رمانه‌یه" چونكه 200 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون و سه‌دان كه‌سیش كوژراون به‌ڵام ئه‌و به‌و شه‌ڕه ده‌ڵێت شه‌ڕی دوو منداڵ.
مه‌كگۆرك ده‌شڵێت، ڕاپۆرتی باوه‌ڕپێكراویان به‌ده‌ستگه‌یشتووه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌هێرشه‌كانی توركیا تاوانی جه‌نگ ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی داعشه زیندانیكراوه‌كان هه‌ڵاتوون، هاوكات ئه‌مریكا بۆردوومانی بنكه تایبه‌ته‌كانی خۆی كردووه یاخود ڕاده‌ستی ڕوسیای كردوون.
ڕ . ج