دیفید رویز مارول
وه‌رگیرانى له ئیسپانیه‌وه: دانا چراغ
راهێنه‌رى بریتانى فرمان ئه‌دات به سه‌ربازه‌كان له عیراق كه له نیوانیاندا سه‌ربازى كورد هه‌یه
سه‌ربازه كورده‌كان ڕۆلێكى كاریگه‌ریان گیرا له نه‌به‌ردییه‌كانى حه‌بانیه‌دا له عیراق و له سنوره‌كانى ئیتالیا, ئه‌لبانیا و یونان وه‌ك به‌شیك له سوپاى به‌ریتانیا.
میلیتاریكى به ئه‌سل كورد بوه قاره‌مان له سوپاى یه‌كیتى سوفییه‌ت به هوى تیكوشانى به‌رچاوى له دژى نازییه‌كان.
دۆناڵد ترامپ, پسپۆڕه له هه‌ڵبه‌ستى هه‌واڵى درۆدا, ئه‌و له كه‌مپینى هه‌ڵبژاردندا بۆ ئه‌وه‌ى ببێته 45 مین سه‌رۆكى ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كى سیستماتیكى ئه‌م میتۆده‌ى به‌كارده‌هێنا بۆ به‌خشینه‌وه‌ى تۆمه‌ت بۆ ئه‌وانى تر و دروستكردنى هه‌واڵى درۆ و مزیف به شێوه‌یه‌كى ئاسانى.
له دوا نمونه‌ی له‌م جۆره‌دا ئه‌و درۆیه بوو كه له چه‌ند رۆژى ڕابردودا كردى, له كاتێكدا به‌هانه‌ى ده‌هینایه‌وه بۆ كێشانه‌وه‌ى هاوكارییه‌كانی ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانى امریكا بۆ ئه‌و هێزانه‌ى كه تێكۆشابون دژى ده‌وڵه‌تى اسلامى له سوریا, له‌وێدا باسى له‌وه ده‌كرد كه كورده‌كان هاوكارى هاوپه‌یمانانیان نه‌كردوه له جه‌نگى نۆرمانده‌دا(دابه‌زینى سوپاى هاوپه‌یمانان له كه‌ناره‌كانى نورمانده‌ى فر‌نسا:و), له جه‌نگى جیهانى دووه‌م. به‌كارهینانى ئه‌م ئه‌رگۆمێنته به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه بێ ئاگایى و نه‌شاره‌زاى ئه‌و ده‌سه‌لمێنێت له مێژودا!
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گه‌لى كورد _ كه گروپێكى ئیتنیكین له ئیستادا نزیكه‌ى 40 ملیون كه‌س ده‌بن و به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى چڕبونه‌ته‌وه له تركیا, سوریا, ایران و عیراق, نه‌ك ته‌نها به‌شداریان كردووه له‌و جه‌نگه‌ى كه توشى جیهان بوو له نیوان ساڵه‌كانى 1939 بۆ1944, به‌ڵكو ڕویه‌كى جوانى ئه‌و جه‌نگه بوون و قاره‌مانێكى گه‌وره‌شیان له ڕیزى سوپاى سوڤیه‌ت به جه‌نگه‌كه به‌خشى!
بو ناسینى زیاترى ئه‌م بابه‌ته پێویسته بگه‌رینه‌وه بو جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م, كاتێ بریتانیاى گه‌وره عیراقیان كۆنتروڵكرد, له ساڵى 1915, رائد ج.ا.ئایدى فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى هندى- بریتانى گروپێكى ڕێكخست به ناوى كشافى عربى, كه یه‌كه‌مین گروپى سه‌ریازى عیرافى بوو كه دروستكرابوو له‌لایه‌ن بریتانیه‌كانه‌وه كه حكومه‌ته‌كه‌ى پاڵپشتى ده‌كرا له‌لایه‌ن په‌یماننامه‌ى سیڤه‌ره‌وه (1920) كه له‌و په‌یماننامه‌ده نه‌خشه‌ى كوردستانى تیدا دروستكرا, به‌ڵام ئه‌م په‌یماننامه‌یه نه‌چوه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه!
په‌یماننامه‌ى سیڤه‌ر 1920
ئایدى سه‌ره‌تا 40 عه‌ربى تجنید كرد له‌و خێڵانه‌ى ده‌وروبه‌رى ناسریه و ده‌شتاییه‌كانى فورات, بو ئه‌وه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ده‌زگاى هه‌وڵكرى بریتانیادا وه‌ك پارێزه‌رى سیاسه‌ته‌كانى له باشور و ناوه‌راستى عیراقدا كاربكه‌ن, نزیكه‌ى سێ ساڵ دواتر ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ژماره‌یان گه‌یشته 5467 كه‌س له چه‌كدارانى عه‌رب, كورد, توركمان و ئاسورى, به هۆى كاریگه‌رى گه‌لى كورد له‌م هێزه‌دا له 12ى ئۆگوستى 1919 ناوه فه‌رمى ئه‌م هێزه گۆڕا بۆ هێزى سه‌ربازگیرى ناچارى(تجنید اجبارى:و) عربى و كوردى.
له نیوان هه‌ردوو جه‌نگى جیهانیدا ئه‌م هیزه بوه هێزێكى كاریگه‌ر له چاودێركردن و پاراستنى ئاسایشى ناوچه‌كه كه له‌لایه‌ن كورد و عرب و تركمانى عیراقى و ئاسورییه‌كان كه له باكورى عیراق ده‌ژیان و سه‌ركردایه‌تى ده‌كرا, له كاتێكدا كه سوپاى عیراق كه دروست بوو له ژێر كونترولى عه‌ربدا بوو, به‌ڵام ئه‌م بارودۆخه گۆرا به ده‌سپێكردنى جه‌نگى جیهانى دووه‌م.
له نیوان ساڵانى 1940 و 1941 سه‌روك وه‌زیران(ڕه‌شید على) كه گه‌ڕایه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات به یارمه‌تى ئه‌لمانیا نازییه‌كان و ئیتالیا فاشیه‌كان بڕیاریدا كه عیراق په‌یوه‌ست بێت به هێزه‌كانى میحوه‌ره‌وه(ئه‌لمانیاو هاوپه‌یمانه‌كانى:و), به‌ڵام ئینگلیزه‌كان ئاماده نه‌بوون ڕێگه به‌م گۆڕانكارییه بده‌ن له به‌شێك له‌و جێگایانه‌ى كه پێشتر پارستویانه‌وه به‌شێك بوه له انتدابى بریتانى له ناوچه‌كانى میسوپۆتامیا به‌بێ به‌ره‌نگارى! هه‌ربۆیه ڕوبه‌روبونه‌وه‌یه‌كى به‌هێز به تایبه‌تى له ناوچه‌ى حه‌بانییه ڕویدا له‌و شوێنه‌ى كه هیزى فڕۆكه‌وانى بریتانى ڕوبه‌ڕوى هێزى ئاسمانىئه‌لمانى (Luftwaffe) و هێزى ئاسمانى ئیتالى (Regia) بونه‌وه.
له‌سه‌ر زه‌وویش هێزه‌كانى بریتانیا كه به‌شێكیان پێك هاتبو له‌و هێزه‌ى كه پێشتر له عیراق دروستیان كردبوو كه گه‌یشتبوه 11 هه‌زار كه‌س و زورینه‌یان له نه‌ته‌وه‌ى ئاسورى و كورد و یه‌زیدى بوون, ئه‌م هێزه له ڕوبارى فوراته‌وه په‌رینه‌وه و هه‌موو ئه‌و رێگریانه‌یان تێك‌شكاند كه رشید على دروستى كردبوو بۆ ئه‌وى نه‌گه‌نه بغداد, هێزى به‌رگری عیراق نه‌یانتوانى به‌رگرى بكه‌ن له 29ى مایوى 1941 له نیوه‌ى شه‌ودا ئه‌فسه‌ره‌كانى هیزى ئاسمانى ئه‌ڵمانى و دیبلوماته ئه‌ڵمانیه‌كان له پایته‌ختى عیراق هه‌ڵهاتن. رشید على و لایه‌نگره‌كانیشى به‌ره‌و وڵاتى فارسه‌كان و پاشان به‌ره‌وه ئه‌لمانیا.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نیه كه كورده‌كان وه‌ك گه‌لێكى بێ ده‌وڵه‌ت پیاوه‌كانى بنێرێته ڕیزى سوپاوه وه‌ك سه‌رباز, كه به‌شدارییه‌كى چالاكانه‌یان هه‌بوه‌له نه‌به‌ردییه‌كاندا له ڕیزى هێزى هاوپه‌یماننان له كاتى جه‌نگى جیهانى دووه‌مدا, له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ساڵى 1942 ه‌وه ئه‌و هێزه‌ى كه بریتانیه‌كان له عیراق دروستیانكرد 75% پێك هاتبوو له ئاسورى و 25% پێكهاتبوو له كورد.
هه‌روه‌ها ساڵێك دواتر 166 ئه‌فسه‌رى بریتانى تونیان كونتروڵى 44 كه‌مپینى شه‌ڕگه‌ى به‌هێز بكه‌ن , كه له‌و ژماره‌یه 22 ئه‌فسه‌ریان ئاسورى بوون, 5 یان تیكه‌ڵ بوو له ئاسورى و یه‌زیدى, 10 ئه‌فسه‌ریان كورد بوون, 4 یان عه‌رب بوو و 3 یان بلوج, پاشان ئه‌م هێزه له چیوارچێوه‌ى هێزى ده‌ریاى پاشایه‌تى بریتانیا به‌ره‌و شه‌ڕگه‌كانى سنورى ئه‌لبانیاو ئیتالیا و یونان ڕۆیشتن.
وه‌ك ڕێزلێنانێك بۆ رۆل و كاریگه‌رى ئه‌م هێزه له شه‌ڕ و نه‌به‌ردییه‌كاندا, چه‌ندین مه‌دالیاى ئازایه‌تیان به شێوه‌ى تاك و گروپ پێ به‌خشرا, له نێویاندا مه‌دالیاى جه‌نگ (War Medal 1939–1945) پاش28 ڕۆژ له خزمه‌تكردنیان له كاتى جه‌نگى جیهانى دووه‌مدا, هه‌روه‌ها به‌خشینى ئه‌ستێره‌ى(Estrella de 1939-1945) بو خزمه‌تى شه‌ش مانگیان و ئه‌ستیره‌ى ئیتالیا بو به‌شداریكردنیان له شه‌ڕگه‌كانى ئه‌لبانیا, ئیتالیا و یونان.
سه‌مه‌ند سابه‌ندوڤ
كورده‌كان ته‌نها رۆڵ و كاریگه‌رى به‌رچاویان نه‌بوه له گه‌ڵ هێزى هاوپه‌یمانان له كاتى كێشه‌و ململانیه‌كانى جه‌نگى جیهانى دوه‌مدا, به‌ڵكو رَۆل و كاریگه‌ریشیان هه‌بوه له ڕیزه‌كانى سوپاى سورى یه‌كیتى سۆڤیه‌تدا, كه ئه‌ویش خۆى ده‌نوێنى له رۆڵ و كاریگه‌رى یه‌كێك له رۆڵه‌كانى گه‌لى كورد له ریزى ئه‌و سوپایه‌دا به ناوى( سه‌مه‌ند سیابه‌ندوڤ)ه كه له ساڵى 1909 له ئوبلاست كارست له دایك بووه كه ناوچه‌یه‌كه له‌و كاته‌دا سه‌ر به ئه‌رمینابوه و له ئیستادا به‌شێكه له تركیا.
سه‌مه‌ند خاوه‌نى نازناوى پاڵه‌وانى یه‌كیتى سوڤیه‌ته(له‌لایه‌ن لینن ه‌وه ئه‌و نازناوه ریكخرابوو) , له گه‌ل وه‌رگرتنى مه‌دالیاو ئه‌ستیره‌ى ئازایه‌تى له ساڵى 1945 به هۆى ئه‌و ڕۆڵ و كاریگه‌رییه قارمانانه‌ى كه وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك له دژى هه‌وڵه داگیركارییه‌كانى نازییه‌كان بینویه‌تى, ئه‌م كه‌سایه‌تیه سه‌ربازییه كورده له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى باڵاى یه‌كیتى سوڤیته‌وه له ساڵى 1946 وه‌ك نوینه‌رى ئه‌رمینیا هه‌ڵبژیردراوه پاشان وه‌ك جیگرى وه‌زیرى كشتوكاڵ له ئه‌رمینیاى یه‌كیتى سوڤیه‌ت, هه‌روه‌ها وه‌ك نوسه‌رێك خاوه‌نى چه‌ندین نوسین هونراوه‌یه به زمانى كوردى و ئه‌رمه‌نى.
(له‌م تابڵۆیه‌ى سه‌ره‌وه تێده‌گه‌ین كه كورده‌كان رۆڵ و كاریگه‌ریكى به‌رچاویان هه‌بوه له جه‌نگى جیهانى دووه‌مدا به شێوه‌ى تاك و گروپ له چوارچێوه‌ى هێزى هاوپه‌یمانان و سوپاى سورى سۆڤێه‌ت, قسه‌كه‌ى ترامپ جگه له به‌هانه‌یه‌كى بى بنه‌ما هیجى تر نییه:و)