ڤیدیۆ.. سەماكردنێكی شێتانە لەیدی گاگا لەسەر ستێچ دەخاتە خوارەوە

هەمەڕەنگ

19/10/2019‌ 1185 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆییان بڵاوكردەوە، كە تایبەت بوو بەسەماكردنی هونەرمەندی ئەمریكی لەیدی گاگا.

لەگرتە ڤیدیۆییەكە دەردەكەوێت، كە لەیدی بەشێوەیەكی شێتانە سەما دەكات‌و بەو هۆیەشەوە لەسەر ستەیج دەكەوێتە خوارەوە.


سەماكردنەكەی ئەو هونەرمەندە ئەمریكییە، لەئاهەنگێكی بووە لە لاس فیگاسی ئەمریكا، كە سەمای لەگەڵ یەكێك لەهەوادارەكانی كردووە.

تائێستا زانیارییەكی ئەوتۆ لەسەر رووداوەكە بڵاونەكراوەتەوەو تەنیا ئەوە نەبێت بەو هۆیەوە لەیدی گاگا تووشی برینداری بووە.

هـ ـ ح