ناكۆكی ئەردۆغان لەگەڵ ناتۆ خزمەتی بەرژەوەندییەكانی روسیا دەكات

کوردستان

19/10/2019‌ 922 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (فزغلیاد) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، دەربارەی ئەو كێماسیانەی لە بونیادی ناتۆدا هەیە و لە كانی ئاشتیدا بە دەركەوتن لەسوریا، كە دەچنە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی دیمەشق و مۆسكۆوە لە یەك كاتدا.

بەپێی راپۆرتەكە، ئەمریكا سزا بەسەر توركیادا دەسەپێنێ، كە هاوپەیمانێكی سەربازی گەورەیەتی، ئەمەش بەهۆی پرۆسە سەربازییەكانییەوە لە باكووری سوریا، سەرجەم وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و زۆربەی ئەندامانی هاوپەیمانی ناتۆ پشتگیری واشنتۆنیان كرد.

لە هەمان كاتدا، زۆر بە جدی كۆشكی سپی خەریكی ئەوەیە كشانەوەی چەكە ئەتۆمییەكانی لە بنكەی ئەنجەرلیكی توركیا تاوتوێبكات.

بەگوێرەی بۆچوونی رۆژهەڵاتناس (ستانیسلاف تاراسوف)، كێشەی ئێستای پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتانی ئەوروپا و توركیا ئاماژەیە بۆ بۆگەن بوونی ناتۆ لە ناوخۆیدا و پرۆسەی كانی ئاشتی توركیا تەنیا ئەم پرۆسەیەی خێراتر كرد و هۆكارێكی بنەڕەتی نەبوو بۆ ئەو پوچەڵ بوونە.

لەو بۆچوونەدا، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانكۆی مۆسكۆ (غیفۆرغ میرزایان) هاوبەشە، بەوەی ناتوانرێ پەیوەندی نێوان ئەمریكا و روسیا بە هاوپەیمان ناوزەند بكرێت، بەڵام تا ئێستا ركابەر نین، لەبەر ئەوە، كێشە لە پەیوەندی نێوان توركیا و ئەمریكا بۆ لەمەودا رەنگ ناداتەوە لەسەر سیاسەتەكانی دەرەوەی ناتۆ.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، خودی ئەردۆغان تەنیایە لە بەرپەرچدانەوەی فشارە دوژمنكارەكانی رۆژئاوا، ئەگەر بێ دەنگ بێت و ئارام بگرێت، دەنگدەرەكانی لێی تێناگەن، لەبەر ئەوە هەرەشەی دەرچوون لە ناتۆ دەكات و دەڵێت: ئەمریكییەكان لە بنكەی ئەنجەرلیك دەردەكەم، بەڵام تا ئێستا قسەكانی نەبوون بە كردار، تا رۆژئاوا هیڵە سورەكان ببەزێنێ.

لەهەمان كاتدا، كۆشكی سپی بانگەشەی ئەوە دەكات چەكە ئەتۆمییەكانی لە ئەنجەرلیك دەكشێنێتەوە، وەك رەگەزێك لە رەگەزەكانی چاوترساندن و فشار.

لەبەر ئەوە، شارەزایان دەڵێن: ئەردۆغان ناچارە بەردەوام مانۆڕ بكات و یاری لەسەر دژ یەكەكان بكات لە ناو ناتۆدا و ئەمەش بە بەهێز كردنی پەیوەندیەكانی لەگەڵ روسیادا.

میرزایان تێبینی ئەوەی كردووە، لەبەر ئەوەی ترامپ ركابەری توركیا دەكات، ناتوانێ لە دژی روسیا بەكاری بهێنێ.. بەلای ئێمەوە، ئەم شتە سودی هەیە.. سەرەرای ئەوەی، وای دەبینین پرۆسەكەی توركیا وای كرد بەشار ئەسەد دەست بگرێتەوە بەسەر كوردەكاندا. ئایا ئەمە بە رەزامەندی توركیا بووە یاخود بەسەركەوتن بەسەر ئەنقەرەدا؟ ئەمە پرسیارێكی ترە.. بەڵام تا ئێستا، ئەوەی روو دەدات تا رادەیەكی زۆر لە بەرژەوەندی روسیادایە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە