هەمیشە بەكاریبهێنە.. سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی جۆ

تەندروستی

19/10/2019‌ 703 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆ بە یەكێكە لەو دانەوێڵانەی بەشێوەیەكی فراوان لە جیهاندا بەكاردەهێنرێت.

بەهۆی ئەو سوودە زۆرانەی كە هەیەتی دەتوانرێت لەسەر هەموو سفرەیەك دابنرێت و بخورێت، لە سوودە گرنگەكانی جۆ:
بڕێكی زۆر مادەی خۆراكی بەسوودی تێدایە:
 جۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و مادە كانزایی و پێكهاتە ڕووەكییە سوودمەندەكان.

كاتێك دەخورێت دەتوانرێت سوود لێی وەربگیرێت بەهۆی دەوڵەمەندی سەرچاوەی مادەی ڕیشاڵی، مۆلیبدینوم، مەنگەنیس وسێلێنیم و برێكی باش لە مس، ڤیتامنی B1 وكرۆمیم وفۆسفۆر و مەگنیسیۆمی تێدایە.

لەگەڵ برێكی باش لە دژە ئۆكسان كە دژی شێرپەنجە دەجەنگێت.

برسێتی كەم دەكاتەوە و یارمەتی كەمكردنەوەی كێش دەدات، كە وا دەكات هەست بكەیت تێریت هەمەش وا دەكات كێش دابەزێت بەپێی كات، ئەوەیش بەهۆی هەبوونی برێكی زۆری مادەی ڕێشاڵی تیایدا.

هەرس پەرە پێدەدات چارەسەری دەكات
ئەمەش جارێكی دیكە مادەی ڕیشاڵی لێی بەرپرسە بەتایبەت ڕێشالی نەتواوەو یارمەتی دابەزانی ڕێژەی كۆریسترۆڵ دەدات.

مادەی بێتا گلوكانسی تێدایە، كە یارمەتی دابەزانی ڕێژەی كۆریسترۆڵی خراپ دەداتو جەستە ئەو زیادانە خۆێ لێ رزگار دەكات و لەسەر دەموچاو دەردەكەوێت.

دەركەوتووە ئەوانەی كۆریسترۆڵیان بەرزە سیستەمی خۆراكی پر لە نانی جۆیان بۆ دادەنرێت بۆ ڕزگار بوون لەوە.

نەخۆشەكانی دڵ كەمدەكاتەوە:
جۆ پەیوەندی بە دڵیكی تەندروستەوە هەیە، بۆیە شتێكی سەروڕهێنەر نییە ئەگەر مەترسی نەخۆشیەكانی دڵ نەهێڵێت.

ئەویش وەك پەستانی خۆوێن و كۆریسترۆل و جەڵدە، بەم جۆرە پارێزگاری دڵ دەكات.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل

بەپەلە