وەرینی قژ لەئافرەتاندا.. ئایا دەبێت ئاگداداری ببین؟

تەندروستی

19/10/2019‌ 1302 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆركات هەندێك لەتاڵەكانی قژ لەدەست دەدەین، بەڵام هەندێك جار لە بڕە ئاساییەكە زیاتر دەوەرێت پاشماوەی بە شانەكەتەوە یاخود شوێنی خۆشتنەكەدا دەردەكەوێت و ئەمەش تووشی سەرسوڕمانمان دەكات و پرسیارمان لا دروست دەبێت.

هەندێك قژ وەرین ئاساییە
دكتۆر لین سمپسۆن پسپۆر لەبواری قژ ودا دەڵێت: قژ لە حاڵەتێكی سوڕاندایە كاتێك گەشەدەكات و پاشان دەكەوێت، بۆیە دەبێت پێشبینی هەندێك وەرینی قژ دەكەن، دەتوانیت پێشبنینی كەوتنی ٥٠ بۆ ١٥٠ تاڵ قژ بكەیت رۆژانە.

قژ بە سێ قۆناغی سووڕاندا دەڕوات:
قژیك گەشە دەكات دەتوانێت دوو ساڵ بۆ ٧ ساڵ بمێنیتەوە.

گۆڕینی قۆناغەكە نزیكەی دوو هەفتەی پێ بچێت.

قۆناغی پشووی بازنەیەكە بۆ ماوەی ٣ مانگ دەمێنێتەوە.

هۆكارەكانی ئەمانە دەگرنەوە:

شێوازی قژ بەستنی توند.

باری دەروونی و تووشی شۆك بوون و قەلەقی.

كەمی مادەی خۆراكی: دەستنەكوەتنی ئاسن، پرۆتین، ڤیتامین لە سیستەمی خۆراكیدا وئەمانە دەبنە هۆی تەنك بوونەوەی قژ. ئەگەر ئەمە ڕوویدا ئەوا دەبێت سەردانی پزیشك بكرێت.

هۆكارەكانی نەمانی قژ بە تەواوەتی:
ناهاوسەنگی هۆرمنەكان لەكاتی وەستانی سوڕیمانگان  دوای سوڕی مانگانە دەتوانێت ببێتە هۆی لەدەستدانی قژ بەتەواوەتی.

نەمانی قژ لە ئافرەتاندا پەیوەدنی بە بۆماوەیەوە هەیە، ئەوەش بەئاسایی كاتێك دروست دەستپێدەكات كە ڕێژەی ئیسترۆجین كەم دەكات.

زامداربوونی تەپڵی سەر دەكرێت ببێتە هۆی وەرینی قژ بۆ هەتا هەتایە.

چۆن چارەسەری بۆ بكەیت:
ئاوی باش بخورێتەوە.
خەوتنێكی زۆر باش.
مەشقكردن بە شێویەكی بەردەوام.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل