قەڵەوی دوای 50 ساڵی دوچاری مردنی پێش وەختەت دەكات

تەندروستی

19/10/2019‌ 486 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە توێژینەوەیەكدا دەركەوتووە، كە ئەوانەی پێش تەمەنی ٥٠ ساڵی قەڵەون ئەوا مەترسی گیان لەداستاندیان بە هەر هۆكارێك زیاد دەكات.

ئەو كەسانەی، كە كێشیان زیادی كردووە لە تەمەنی ٢٠ و ٣٠ یاخود ٤٠ ساڵیدا ئەوا ٪٥٠ بە ئەگەری زۆرەوە بەهۆی نەخۆشییەكانی دڵەوە گیان لەدەست دەدەن بە بەراورد بەوانی كێشیان كەمترە.

لە توێژینەوەیەكی چینیدا لە داتایەكدا، كە لە ٣٦،٠٥١ كەس پێكهاتبوو، تەمەنیان لە ٤٠ ساڵ بەرەوسەرەوە بوو شیانكردەوە و هەڵیان سەنگاند و ئاماری كێشی بەژداربووەكانیان لەتەمەنی ١٠ ساڵییەوە كرد تا وەك ٢٥ ساڵی.

بەشداربووان بۆ ١٢ ساڵ بە وردی لەژێرچاودێریدا بوون و لە چ كاتێكدا ١٠،٥٠٠ كەس مردوون.

بەرزبوونەوەی مەترسی ڕێژەی مردن لە كەسە گەنجەكاندا هەیە بەتایبەتی ئەوانەی لەنێوان ٢٥ و ٤٧ دا بوون ٪٢٢ بە هۆكاری جۆراوجۆر بووەو ٪٤٩ بە هۆكاری نەخۆشی دل گیانیان لەدەست داوە.

تەنانەت ئەوانەی كێشیان كەمكردووەتەوە لەنێوان تەمەنی مامناوەندا ٪٣٠ بە هۆكارە جۆراوجۆرەكان زوو گیان لەدەست دەدەن.

 بەپێی توێژینەوەیەكی تیمێك لە زانكۆی هواژۆنگ بۆ زانست و تەكنەلۆژیا  دەڵێت: ئەوانەی قەڵەون لە تەمەنی پێگەیشندا زۆر مەترسیدار بووە، ٪٧٢ ڕێژەی مەترسی تیایاندا زۆرتر بووە.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل

بەپەلە