كارەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لەخۆپیشاندانەكانی عێراق تەواو بوو

عیراق

19/10/2019‌ 271 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نووسینگەی رۆژنامەوانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، كارەكانی ئەو لیژنەیە تەواو بووە، كە لێكۆڵینەوەیان لەخۆپیشاندانەكانی عێراق كردووە.

نووسینگەكە راشیگەیاندووە، كە عادل عەبدولمەهدی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی وەزاری كردووە، كە تایبەت بووە ئەنجامی كارەكانی ئەو لیژنەیە.

هەروەها رایگەیاندووە، كە لیژنەكە تەواوی وردەكاری رووداوەكانی خۆپیشاندانەكەی ئامادەكردووەو لەچوارچێوەی راپۆرتێك پێشكەشی كردووە، كە وردەكاری راپۆرتەكە باس نەكراوە.

مانگی رابردوو زنجیرەیەك خۆپیشاندان لەشارو شارۆچكەكانی عێراق بەرێوەچوو، كە بەهۆیەوە دەیان كەس كوژران‌و سەدان كەسی تریش برینداركران.

هـ ـ ح