هەنگاوەكانی یەكێتی بۆ بەستنی كۆنگرە بەردەوامە

کوردستان

19/10/2019‌ 656 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەنگاوەكانی یەكێتی نیشتمانی لەهەنگاوەكانی بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی بەردەوامە.

لەو چوارچێوەیە، ئەمڕۆ شەممە كۆمیسیۆنی باڵای ئامادەكاری كۆنگرەی چواری یەكێتی نیشتمانی لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی كۆبووەوە.

بەپێی راگەیەنراوێك لەكۆبونەوەكەدا ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنگرەی چوار هەڵسەنگێنران.

دوابەدوای كۆبونەوەكەش، حاكم قادر حەمەجان سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای ئامادەكاری كۆنگرە ڕایگەیاند لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا لەداهاتوویەكی نزیكدا كۆنفرانسی كۆمێتەكان بەپێی پرەنسیپ و ڕێسای بڕیار لێدراو دەستپێیبكات.

یەكێتی دەبوو لە ساڵی 2013 كۆنگرە ببەستێت، بەڵام بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانی تائێستا نەیتوانیوە كۆنگرەی چوارەمی ببەستێت.

هـ ـ ح